تەقینەوەیەك لە کارگەی "تەقەمەنی" تورکیا ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە کارگەی

 

 

تەقینەوەیەک لە کارگەی بەرهەمهێنانی موشەک و بۆمب لە ئەنقەرەی تورکیا زیانی زۆری هەبووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی موشەک و تەقەمەنی لە ناوچەی ئەلماداغی ئەنقەرە ڕوویداوە.

ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێڵی ئاگرکوژێنەوە لەم ناوچەیەدا ئامادەن و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەکە بیستراوە، دوکەڵی ئاگرەکە لە کارگەکەوە بەرزبووەتەوە.

هەروەها ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە کراون و دەوترێت بەلانی کەم ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەم وێستگەیە لەلایەن وەزارەتی بەرگری تورکیاوە خاوەندارێتی دەکرێت، کە پێداویستی موشەک و بۆمب بۆ هێزە چەکدارەکانی تورکیا دابین دەکات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top