دلۆڤان مەهدی خەونی گەیشتنم بە هەڵبژاردەی عێراق هەیە
دلۆڤان مەهدی خەونی گەیشتنم بە هەڵبژاردەی عێراق هەیە
یانە جەماوەرییەكانی شاری بەغداد بەرەوام چاویان لە سەر یاریزانە ئەستێرەكانی كوردستانە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ مۆربكەن،یەكێك لە گۆڵپارێزە بەتواناكانی ئاستی كوردستان و عێراقیش دلۆڤان مەهدی كوڕی شاری زاخۆیە، كە بۆ ماوەی چەند وەرزێكە گرێبەستی لەگەڵ یانەی تەلەبەی شاری بەغداد كردوە و بەرگری لە تۆری گۆڵی ئەو یانەیە دەكات، لەم بارەشەوە دلۆڤان مەهدی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا بارودۆخی یانەی وەرزشیی تەلەبە زۆر باشە و گەڕاینەوە سەر ئەنجامە باشەكانمان، هەر چەندە چەند یارییەك بوو ئاستمان وەكو پێویست نەبووە، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستمان باش دەبێت، وەكو كوڕە كوردێك ئامانجم ئەوەیە بتوانم ئاستی خۆم زیاتر بەرز بكەمەوە لەگەڵ یانەی تەلەبە و گرنگی بەتواناكانی خۆم بدەم، هیچ گرفتێكم نییە و ئاسودەم، ئەو یارییانەی ماوەش دەمانەوێ ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین، گوتیشی" خەونی گەیشتنم بە هەڵبژاردەی عێراق هەر هەیە و خەون بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی دەبینم هەوڵ دەدەم بگەم بە هەڵبژاردەی عێراق.
كارزان كانەبی