٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ وێستگەیەکی وەرجەرخانە لەمێژووی گەلی کوردستان...

٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ وێستگەیەکی وەرجەرخانە لەمێژووی گەلی کوردستان...

7ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان، لەم رێکەوتەیە لایەنەسیاسییەکان بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دا:
بریارەکە گرنگترین بریاری مێژوویی سەرۆک مسعودبارزانی وچەند لایەنێكی سیاسی بووبۆئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ بەشێوازێکی مودێرن دەنگ و ویستی خۆی بەجیھان بگەیێنێت ،خەلکی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدالە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ وەک مافێکی دەستووری ،گوزارشتیان لەئیرادەی ئازادیخوازی خۆیان کرد ...
بەمەش ئەرک وپەیامێکی راست ورەوایان بەجێگەیاندو،سەروەرێكی تری مێژوویان تۆماركردلەخەبات وتێكۆشان وەك دۆكیومێنتێكیش بەزیندووی دەمێنێتەوە ،گەلی کوردستان مافی خۆی بوو بریار لەدیارکردنی چارەنووسی خۆی بدا ت،بەسەرکەوتنی ریفراندۆم ئیرادەی گەلەکەمان سەرکەوت ،چونکەبابەتی سەربەخۆیی ودەولەت بوون شتێکی تازەونوێ نیە ،بەلکوسەدەیەک بەرلەئێستاشێخ عبدوسەلامی شەھید بۆئەم مەبەستەیەتێکۆشاوەوداوای لەرۆژھەلاتناسێکی بەریتانی کردوەدیدارێکی بۆرێک بخات لەگەل پادشای بەریتانیا،تاباسی سەربەخۆی کوردستانی لەگەل بکات ،بۆیەش پرسەکە ھەمیشە ئامانج و ستراتیژیەتی سەرجەم شۆرش و راپەرینەکانی گەلی کوردستان بووە، لەم پێناویەداقوربانێکی زۆرمان بۆ داوە، تاببین بە خاوەن دەولەت و کیان، ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.
چونکەبە ھۆیەوە ریفراندۆم ، کە٩٣/ی خەلکی کوردستان بەبەلێ دەنگی دائەنجامدرا بەئەمەش دەسکەوتێکی ترمێژوویی تۆمارکرالەسەدسالی رابردوودی خەباتی گەلی کوردستان ،کەبە گەورەترین روداوی مێژووی دادەندرێت دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، تا ھەتایەش وەک سەنەدێکی نەتەوەیی ھاوشێوەی تاپۆی رەشی عوسمانی دەمێنێتەوە،
ھەرچەندەناحەزانی گەلەکەمان ھەمووھەولێکیان بەگەرخست بۆھەلوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ،چونکە ریفراندۆم تاکە بڕیار بوو، گەلی کوردستان لە پێناوی داباجی دابەلام سوپاس بۆخوالەمەش سەرنەکەوتن ،ھیچ کەس ولایەن وولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرێت،کەدەنگی زۆرینەی خەلکی کوردستانە،تەنھالەرێگای ریفراندۆمێکی ترەوەدەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوەکەئەمەش کارێکی ئەستەمە،بۆیەش ریفرادۆم وەک دەنگی سێ ملیۆن ھاولاتی بەزیندوویی دەمێنێتەوەتارۆژی خۆی،سەرجەم کۆسپەکانی بەردەمی کاتین ،ھیچ ھێزولایەنێک ناتوانێ ئەم خواستەمان لەگۆر بنێت ،گەرووداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەر نەبا،ھیچ بریاروسزاێکی سیاسی وسەربازی وئابووری کاریگەری نەگەتیفی لەسەرخەلکی کوردستان دروست نەدەکرد،لەرابردووداپیلانی گەورەترودۆخی سەختری بریوە ،ئەمەش ئەوراستیەی سەڵماند گەلی کوردستان لەسەر ریفراندۆم سزا نادرێت و مووچەو بودجەی نابردرێت ،بەلکو لەسەر کوردبوونە ،ھەموولایەک لەیادی ماوە لە سەرەتای مانگی شوباتی سالی ٢٠١٤ بوو کە مووچەو بودجەی کوردستان لە لایەن بەغدا بردرا، کە ئەوکات ریفراندۆمیش نەکرابوو، ئەوەی لە دوایشدا ھاتە ئاراوە بەھۆی پیلانی تاقمێک بوو کە تەنھا راچاوی بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانیان کرد ،
لەم چوارچێویەدا گرنگەھەلوەستەلەھەمبەرچەند خالێک بکەین .
یەکەم :ریفراندۆم نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیمان بوو،بۆیەش گەلی کوردستان
زۆربەتامەزرۆییەوەبەشداریان لەپرۆسەی دەنگدان کرد بەبەراوردلەگەل ھەلبژاردنەکانی تر
دووەم :کۆسپەکانی بەردەم پرۆسەی سەربەخۆیی کاتین،.بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک دەمێنێتەوەبەھیچ جۆرێک گەلی کوردستان دەستبەرداری نابێت،رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین ،سەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرمووە(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت)

سێ یەم :ئەنجام دانی ریفراندۆم سەرکێشی و شکست نەبوو بەلکوخواستی زۆرینەی کوردستانیان بوو،دەرکەوت چیمان دەوێت،بەلام خیانەتەکەی١٦ی ئۆکتۆبەرسەرکێشی وشکستی عەسکەری بوو،كە چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی بەئاشکراخیانەتیان لەكوردستان كرد،
چوارەم :ھیچ ھێزولایەنێک ناتوانێ کاربکات لەسەررووخاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان راستە لەدوایدا کوردستان دووچاری رەوشێکی نەخوازراوبوو بەلام کوردستانیان بە ئیرادەی بەھێزوەبەرگریان کرد،بۆیەش ئەستەمەگرەولەسەرشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان بکرێت ،
پێنجەم:ئەنجامدەرانی خیانەتە رەشەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر دەبێت باجی خیانەتەکەیان بدەن،چونکە ئەوەی زیاترلەسەدەیەک بەخوێن وخەبات وفرمێسک بەدەست ھاتبوولەپێناوبەرژەوەندی گیرفانی چەندکەسێک بەچەندکات ژمێرێک لەدەست درا،وخیانەتێکی بێ وێنەیان لەخوێنی شەھیدان وپێشمەرگە وخاکی کوردستان کرد،ئۆبالی ھەموونەھامەتیەکانیش لەئەستۆی ئەوانەدایەلەپێناوبەرژەوەندی گیرفانیان شاری کەرکووکیان ھەرزان فرۆش کرد،لەرابردووداھەستمان بە باجەکە کردووە بەلام ھێشتا باجی زیاتر ماوەوخوای گەورەش ئینتیقام لە ئەنجامدەرانی وەردەگرێت کە غەدریان لە گەلی کوردستان کرد،
شەشەم :ریفراندۆم سنوری کوردستانی پاراست کەھیچ کەس ولایەن وھێزێک ناتوانێ ناسنامەی ناوچەکوردستانییەکان بگۆرێت ، گەر ئەم دەرفەتەیە لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام درابا .
حەوتەم :گەر حیکمەتی سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی پارتی وبارزانی نەبا کوردستان لەرەوشێکی تردادەبوو جگە لە خوای گەورە كەس نەیدەزانی چارەنووسمان چی دەبوو.بەلام لە٢٠ی ئۆکتۆبەرلەداستانەکانی (پردێ وسحێلاومحمودیەوتلسقۆف )
مێژووێکی تری بەرگری وخۆنەچەماندنیان دروست کردوھەرەسیان بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان ھێنا ،سنوریان بۆخائین وخاکفرۆشان دانا،گەمارۆیەكان تێكشکێندران وھاوکێشەکان گۆردران...
ھەشتەم :بەھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم سەرۆک مسعود بارزانی توانی جارێکی تر ھەستی نەتەوەیی ونیشتیمانی لای تاکی کورد بەھێزبکاتەوە کەبەھۆی کۆمەلێک ھۆکار ھەست بەبێ ھێزی ئینتیمای نەتەوەیی دەکرێت ،ھەربۆیەش گەرھەڵوەستەیەک بکەین زۆر بەروونی بۆمان بەدیاردەکەوێت ھەستی نەتەوەیی لای ھاوولاتیان گەیشتبووەلوتکە، وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بەگەرم وگوریەوە بەشداریان لەپرۆسەی دەنگدان بۆریفراندۆم کرد ...
نۆیەم :دەبێت رۆژی ریفراندۆم ،وەک رۆژی نیشتیمانیی گەلی کوردستان دەست نیشان بکرێت،چونکەئەوەی گەلی کوردستان ئەنجامی دابەجێگەیاندنی ئەرک وپەیامێکی راست ورەوابوو .بۆیەش پێویستە پەرلەمانی کوردستان وەک باڵاترین دەسەلاتی یاسادانان رێکاری پێویست بگرێتەبەرتابەرەسمی وەک رۆژی نیشتیمانی گەلی کوردستان بناسرێت ،تا ئەم رێکەوتەیە وەک رۆژێکی مێژوویی لەبیرو ھزری کوردستانیان بەزیندوویی بمێنێتەوە
،نەوەلەدوای نەوەشانازی پێ بکەن ...

Top