بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین 15 كەس گیانیان لەدەست دا

دەسەڵاتدارانی هایتی ڕایانگەیاند: بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لەم وڵاتەدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی ئاماری دەزگای پاراستنی مەدەنیی هایتی، نزیکەی 13 هەزار و 400 کەس بەهۆی لافاوەوە ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. هەروەها لافاوەکە بووەتە هۆی ئەوەی لە شەقامەکان سێڵاوبەرز ببێتەوە.
هێشتا هەڵسەنگاندنەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی زیانەکانی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە هایتی.
هەروەها بارانی بەخوڕ و لافاو زیانێکی بەرچاوی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەم وڵاتە گەیاندووە.
تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لەگەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەوكەسانەی بێسەر وشوێنن.
گوڵان: سەردار خەلیل