سامسۆنگ ئەزموونی ماڵە پەیوەستکراوەکان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای SmartThings لە بواری ماڵە زیرەکەکاندا بەرز دەکاتەوە

سامسۆنگ ئەزموونی ماڵە پەیوەستکراوەکان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای SmartThings لە بواری ماڵە زیرەکەکاندا بەرز دەکاتەوە


سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا چەمکی "SmartThings Home of Entertainment" یان لە دوبەی نمایشکرد، کە نیشانیدا چۆن خێزانەکان دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمێکی پەیوەستکراوەوە ژیانیان دەوڵەمەند بکەن.
سامسۆنگ بەرنامەی SmartThings ی لە سەرانسەری بەرهەمەکانیدا یەکخستووە، بەمەش سیستەمێکی گشتگیر و ئەزموونێکی بێهاوتای فرە ئامێری دروستکردووە کە بەکارهێنەران بەهێز دەکات بۆ کۆنترۆڵکردن و گۆڕینی ژینگەکەیان. بە پشتبەستن لە مێژووی دەوڵەمەندی خۆی و هەروەها هاوبەشییە جیهانییەکان، سامسۆنگ لەگەڵ ژمارەیەک هاوبەشی نێودەوڵەتی کاریکردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن زۆرترین سوود لە ئامێرەکانی سامسۆنگ و بەرهەمی لایەنە سێیەمەکان وەربگرن کە لەوانایە خاوەنی بن. ئەم هەنگاوە بژاردەکانی پەیوەندیکردن ئاسان دەکات و دەیکاتەوە، ئەگەری زیاتر بۆ بەکارهێنەران دروست دەکات بۆ ئەوەی ئەزموونی ئامێرەکانیان بەپێی خواستی خۆیان تایبەتمەند بکەن.
لە ڤێلایەکی گرانبەها لە هاوینەهەواری نیکی بیچ Nikki Beach لە دوبەی، سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لایەن کرد بۆ دیزاینکردنی ماڵێکی پەیوەستکراوی سەلامەت و کەسی و بەردەوام. و نیشانیدا کە چۆن کامێرای Amazon Ring و ڕووناکی زیرەکی Phillips Hue و سیستەمی مایکرۆسۆفت ئێکس بۆکس Microsoft Xbox X بە شێوەیەکی نەرم پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی سامسۆنگ Samsung SmartThings دەکات بۆ دەولەمەندکردن و بەرزکردنەوەی شێوازی ژیانی بەکارهێنەران. و تەواوی سیستەمەکە لە ڕێگەی ڕووکارێکی ئاسانکراوەوە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بەڕێوەدەبرا کە ناوەندی نوێی ماڵە زیرەکەکە بوو. و وەک ناوەندی ئەزموونی زیرەک، تەلەفزیۆنی زیرەک نوێنەرایەتی ڕەهەندێکی نوێ دەکات لە پەیوەندییەکانی ناوماڵ، و یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەو مۆبایلە زیرەکانەی کە زۆربەی بەکارهێنەران ئێستا بەکاریان دەهێنن.
هەر بەم بۆنەیەوە، عومەر ساحیب، بەڕێوەبەری ناوچەیی بازاڕگەری لە سامسۆنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ڕایگەیاند: ماڵی زیرەکی چیتر ئەندێشە و خەیاڵێک نییە، لە 'ماڵە زیرەکەکانی کەیفخۆشی'ی سامسۆنگدا، نیشانمان دا کە چۆن کۆنترۆڵی شێوازی ژیانی دیجیتاڵی بگەڕێنینەوە دەستی بەکارهێنەران. و ئێمە نەماندەتوانی ئەمە بە تەنیا بکەین، بە هەوڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ زۆرێک لە لایەنە جیهانییەکان توانیمان ئەم ئەزموونە زیرەکە پێکبهێنین. ئێمە پابەند دەبین بە هێنانی هاوبەش و شارەزایی زیاتر بۆ ناو سیستەمەکە و دووبارە داڕشتنەوەی گفتوگۆ ناوچەییەکان لە بارەی ماڵی پەیوەستکراو".
دابینکردنی ئەزموونی کەیفخۆشی کەسیی بۆ هەمووان
ئەزموونی " ماڵی زیرەکی کەیفخۆشی "ی سامسۆنگ لە لۆبی ڤێلای 5 ژووری نوستن دەستی پێکرد، کە سامسۆنگ نمایشێکی پێشکەش کرد کە چۆن بەرنامەی SmartThings بەکارهێنەران بەهێز دەکات بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی ماڵەکانیان، تەلەفزیۆنی Neo QLED 2023 بە بەرهەمی سەرەکی بۆ خۆکارکردنی تەواوەتی ماڵەوە و بەڕێوەبردنی دادەنێت. ژوورەکە چەندین ئامێری ناوماڵی SmartThings ی تێدابوو، لەوانە ئامێری دەنگی Soundbar Q Series و ساردکەرەوەی تایبەت لەسەر خواست و پاککەرەوەی هەوای سامسۆنگ، و گسکی کارەبایی خۆکاری Bespoke Jetbot، و پەخشکەری Freestyle و کامێرای ئاسایشی ماڵەوەی Amazon Ring. هەموو ئەم ئامێرانە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەرنامەی Smart TV یان بەرنامەی SmartThings چاودێری بکرێت.
ئەزموونە کەسییەکان بەشێکی گرنگی ژیانی ماڵە زیرەکەکانن. بۆ نموونە تایبەتمەندی "Movie Sync and Music Sync" لە ژووری میواندا نیشانیدا کە چۆن بەرنامەی SmartThings ژینگەی ماڵە زیرەکەکان چالاک دەکات بە وەڵامدانەوەی بەکارهێنەر. بۆ نموونە کاتێک بەکارهێنەران گوێ لە مۆسیقا دەگرن لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگی خۆیان، گڵۆپەکانی Hue دەتوانن بە شێوەیەکی خۆکاری ڕەنگەکانیان بگۆڕن یان کاڵ ببنەوە بە بەکارهێنانی SmartThings Music Sync.
بۆ هەوادارانی یاری ، ئەوا تایبەتمەندییە داهێنەرەکانە لە پێکهاتەی بینراوی سامسۆنگ سەرنجڕاکێشترینن، وەک تەلەفزیۆنی Neo QLED و OLED 2023 بە تەکنەلۆژیای +Motion Xcelerator Turbo کە گرافیکی یاریکردن بە خێرایی بەرز و وێنەی فیلمی زۆر ڕوون بە ڕێژەی نوێبوونەوەی تا 144هێرتز و ناوەڕۆکی گونجاو بۆ پەیوەستکردنی بە کۆمپیوتەرەوە. جگە لەوەش بۆ کارپێکردنی دۆخی یارییەکە، ژووری یارییەکان لە ماڵە زیرەکەکەدا کۆنسۆلی Xbox تێدایە، کە پەیوەندییەکی نەرم بە ژووری تەلەفزیۆنی Samsung Neo QLED و ئامێری دەنگی Samsung Soundbar و شاشەی یاری Odyssey Ark یان Freestyle دابین دەکات.
تەکنەلۆژیایەک کە تەندروستی ڕۆحی و جەستەیی بەهێز دەکات
بەکارهێنەر دەتوانێت دۆخی نوێژکردن لەسەر بەرنامەی SmartThings چالاک بکات، کە پەردەی زیرەک چالاک دەکات و ڕووناکی ژوورەکە ڕێکدەخات و تەلەفزیۆنەکە دەکوژێنێتەوە.
ژووری خێزان The Family Room نیشانی دا کە چۆن سامسۆنگ شێوازی ژیانی تەندروست لە ڕێگەی دۆخی Sandstorm Mode چالاک کرد. و تایبەتمەندی Sandstorm کە چاوپیاخشانێک بوو بۆ میوانەکان بە دیدگای سامسۆنگ و "ئەی بی بی" بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی زیرەکتر. لە کاتی خۆڵ باریندا، بە کرتەیەکی سادە لەسەر بەرنامەی SmartThings ژینگەیەکی پاک و خاوێنی ناوماڵ دروست دەکات. کاتێک دۆخی Sandstorm چالاک دەکرێت، پەردە زیرەکەکان تۆزی دەرەوە دەگرێت و پاککەرەوەی هەوای ناوماڵ کار پێدەکات و گسکی کارەبایی ڕۆبۆتی دەست دەکات بە ڕێکخستنی ماڵەکە.
وە هەموو ژوورێک لەناو SmartThings Home ڕووناکی زیرەکی LED Philips Hue هەیە کە لەگەڵ هەر دیکۆرێکی ماڵ و بۆنە و باری دەروونی بەکارهێنەران دەگونجێت. ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ تەنها لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا 21 ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراوی لە بەرنامەی SmartThings هەیە. ئەم بەرنامەیە لە ناوچەکەدا زۆر بەناوبانگ بووە، بەو پێیەی لە ساڵی 2021ەوە ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆمارکراو بە ڕێژەی 60% زیادی کردووە، ئەمەش پشتڕاستی ئەو پەرۆشیەی بەکارهێنەرانی ناوچەکە دەکات بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئەزموونە زیرەکەکان لە ماڵەکانیان و بە درێژایی ژیانی ڕۆژانەیان.

Top