سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان گه‌یشته ئه‌نقه‌ره

نیچیرڤان بارزان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و بڕیار وایه به‌شداریی له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكۆماری توركیا بكات.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/6/3، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا، گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌رۆک و سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌ردۆغان له خولی تازه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی و ئێواره‌خوانێکدا ده‌کات که به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنییه‌وه ساز ده‌کرێت.




