سێ زیندانیی ئەوروپی لە ئێران ئازاد کران
وتەبێژی حکومەتی بەلجیکا ئازادکردنی سێ هاووڵاتیی ئەوروپیی لە ئێران ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەم وتەبێژە بەلجیکییە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: هاووڵاتییەکی دانیمارکی و دوو هاووڵاتیی ئێرانی – دانیشتووی نەمسا کە لە ئێران زیندانی کرابوون، ئازاد کران.
گوتیشی: ئەم سێ هاووڵاتییە ئەوروپییە لە بەرامبەر گەڕانەوەی ئەسەدوڵڵا ئەسعەدی بۆ ئێران ئازاد کراون.
گوڵان: سەردار خەلیل