سامسۆنگ چەمکی "ماڵی زیرەکی کەیفخۆشی" لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی رادەگەیەنێت

سامسۆنگ چەمکی

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەمکی "ماڵی زیرەکی کەیفخۆشی"ی لە دوبەی ناساند، ئاشکرای کرد کە چۆن کۆمەڵە نوێی تەلەفزیۆنەکانی بۆ ساڵی 2023 پێداویستییەکانی شێوازی ژیانی هاوچەرخ و پەرەسەندووی بەکارهێنەران دابین دەکات. ئەمەش لە میانی بۆنەیەکی تایبەتدا بوو کە لەلایەن سامسۆنگەوە لە دوبەی ڕێکخرابوو، کە تیایدا هۆکارەکانی ڕوونکردەوە کە بۆچی لە پێشەنگی داهێنەرانە بۆ کەیفخۆشی ناوماڵەوە بە تێکەڵکردنی تواناکانی پەیوەندی زیرەک لەگەڵ هەڵبژاردنی تایبەتی شاشەی گەورە کە کە تەلەفزیۆن دەخاتە دڵی ئەزموونی ماڵە زیرەکەکانەوە.
سامسۆنگ لەم دواییانەدا لە ساڵی 2022دا پلەی یەکەمی فرۆشی تەلەفزیۆنی جیهانی بەدەستهێنا، بەپێی کۆمپانیای ئۆمدیا بۆ توێژینەوەی بازاڕ، ئەمەش حەڤدەهەمین ساڵە لەسەریەک.
سامسۆنگ چەمکی "ماڵی زیرەکی کەیفخۆشی"ی لەناو ڤێلایەکی گرانبەهای لە هەوارگەی Nikki Beach لە دوبەی نمایشکرد. ئەم چەمکە لە چوار ژووردا نمایش کراوە، و ڕێگەی بە سەردانکەران دا کە زیاتر بزانن لەسەر کۆمەڵەی تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ بۆ ساڵی 2023 و بەشداریکردنی لە دروستکردنی ئەزموونی جیاوازی کەیفخۆشی بۆ بەکارهێنەران. چونکە هەر ژوورێک تەلەفزیۆنی زیرەکی جیاوازی هەیە، لەوانە Neo QLED 8K، OLED، The Freestyle، The Frame، The Serif و The Sero. جگە لەوەش هەموو ژوورەکان بە سیستەمی خۆکاری ماڵەوەی SmartThings ی سامسۆنگ دەوڵەمەند کراون، ئەمەش وایکردووە تەلەفزیۆنەکە ببێتە ناوەندی زیرەکی هەموو ژوورێک.
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ زۆرێک لە ماڵەکان لە هەموو ژوورێکدا تەلەفزیۆنیان هەیە، بە چەمکی 'ماڵی زیرەکی کەیفخۆشی' سامسۆنگ کار دەکات بۆ بەتوانا دان بە هەموو ئەندامێکی خێزانەکە تا بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ئەزموونی کەیفخۆشیی تایبەتی خۆیان دروست بکەن.
سامسۆنگ یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە شێوازێکی ژیانی زیرەک دروست بکەن کە بەپێی پێداویستییە کەسییەکانیان بێت بە بەستنەوەی چەندین ئامێری زیرەک لە ماڵەکەدا.
بەم بۆنەیەوە مستەفا سادق، بەرپرسی بەشی نمایشی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند
ئەلیکترۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا: "بە داهێنان و گوێگرتن لە ئارەزووی کڕیاران، سامسۆنگ بەردەوامە لە پێشەنگی پیشەسازی تەلەفزیۆن، بەتایبەتی شاشە گەورەکان، چەمکی 'ماڵی زیرەکی کەیفخۆشی' ئاشکرای دەکات کە چۆن سامسۆنگ پرۆسەی وەرگرتنی زیرەکی پێشکەوتوو لەلایەن کڕیاران خێراتر دەکات، و هاوبەشەکانی ناوەڕۆک ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لەم گەشتەدا، چونکە ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ دابینکردنی باشترین ئاستی ناوەڕۆک و ئەزموونی کڕیار”.
لە ژووری میوانەوە، میوانانی سامسۆنگ توانیان باشترین ناوەڕۆکی عەرەبی لەسەر سەکۆی "شاهید" ئەزموون بکەن بە بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی Neo QLED ی 98 ئینچی، کە دەستبەجێ ژوورەکە دەگۆڕێت بۆ سینەمایەکی ماڵەوە. ئەم تەلەفزیۆنە تەکنەلۆژیای Neo QLED 4K بەکاردەهێنێت لەگەڵ تایبەتمەندی Quantum Mini LED کە ملیارێک ڕەنگ بەرهەم دەهێنێت بە کۆنتراستێکی بەرز و ڕووبەری ڕووناکی 1.5 هێندەی تەکنەلۆژیای Quantum Matrixی سامسۆنگ. وە ئەم ئەزموونە بە دەنگێکی پڕ ژیان تەواو دەکرێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای دەنگی دەوروبەری Dolby Atmos ، و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەدواکەوتنی دەنگ Object Tracking Sound Pro و سیستەمی Symphony 3
و یاریزانان توانیان ئەزموونێکی زۆر سەرنجڕاکێشی یاریکردن لەگەڵ تەلەفزیۆنی Neo QLED لە ناوچەی یاریەکەدا ئەزموون بکەن، ناوچەی یارییەکە بە سیستەمی Microsoft Xbox دەوڵەمەند کراوە. ئەم تەلەفزیۆنە بە تەکنەلۆژیای Motion Xcelerator Turbo+ کاردەکات کە گرافیکی یاریکردنی خێرا و وێنەی فیلمی ڕوونی بەرز بە ڕێژەی نوێکردنەوە تا 144 هێرتز و ناوەڕۆکی گونجاو لەگەڵ کۆمپیوتەر چالاک دەکات.
پەخشکەری Freestyle بە ئاسانی بە کۆمپیوتەر یان کۆنسۆلی یاریکردنەوە دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی هەر ڕوویەکی تەخت بکاتە شاسەی یاری Full HD ی 100ئینچی. بۆ یارمەتیدانی یاریزانان بۆ ئەوەی زۆرترین ئەزموونی یاریکردن بژین، تەلەفزیۆنی QLED TV شریتی یاری سامسۆنگ لەخۆدەگرێت لەگەڵ زانیاری بەسوود وەک ڕێژەی نوێبوونەوەی ئێستا و کاتی دواکەوتنی.
ژووری میوان لەلایەن OSN سپۆنسەر کرابوو لەگەڵ شاشەی OLED 2023ی 83 ئینچی، ئەم شاشانە تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای + Quantum HDR OLED یان هەیە کە بە تەکنەلۆژیای Quantum Dots بەرزکراوەتەوە کە کۆنتراستی ناوازە و دەنگی دراماتیک و ڕەنگی پڕ ژیان پێشکەش دەکات، ناوەڕۆکی +OSN دەباتە ئاستێکی دیکە بە پێشکەشکردنی نمایشیکی سەرسوڕهێنەر. تەکنەلۆژیای پرۆسێسکردن بە زیرەکی دەستکرد ناوەڕۆکی ئاسایی دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی بینراوی سەرسوڕهێنەری بە کوالێتی 4K. لە هەمان کاتدا تەکنەلۆژیای Dolby Atmo دەنگی دەوروبەری نقومکەر دەدات بە کڕیاران.
لە ژووری نوستنە سەرەکییەکەدا، میوانەکان چێژیان لە ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر وەرگرت لەگەڵ ناوەڕۆکی STARZPLAY لەسەر تەلەفزیۆنی The Frame ی 75 ئینچی.
ئەو چالاکییە دەرئەنجامی هاوبەشی کۆمپانیاکە بوو لەگەڵ زۆرێک لە هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی وەک "ئەنغامی، شاهید، OSN، +Disney، YouTube، STARZPLAY ، Xbox " و ئەوانی تر بۆ نمایشکردنی گەورەترین بەرهەمەکانیان لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەک و هاوچەرخەکانی سامسۆنگ وەک New QLED و OLEDی کوالێتی بەرز. کە ڕەنگەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرهەم دەهێنێتەوە لەکاتێکدا ئەزموونێکی دەنگی نقومکەر پێشکەش دەکات. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییە نزیکانە، سامسۆنگ پێشەنگی پیشەسازی تەلەفزیۆنە لە ڕێگەی هاوبەشەکانی ناوەڕۆکەوە، کە بەهای زیاتر زیاد دەکات و بژاردەی کەیفخۆشی زیاتر بۆ کڕیارەکان دابین دەکات.

Top