کاراکردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی،وچەند راستییەک ...

کاراکردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی،وچەند راستییەک ...

هەڵبژاردن بنەماو پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی لەھەرێمی کوردستان.لەم پێناوەدا
گەلی كوردستان قوربانی زۆری داوە، بۆ پیادەکردنی بەهاكانی دیموكراسی،بۆیەش لە سەرەتای راپەڕینی گەلی كوردستان لە ئاداری 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجار سەرۆک مسعودبارزانی داوایکرد پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری ھەنگاوبێنین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.لەگەل کەم ئەزموونی لەبواری ھەڵبژاردن ،بەلام تواندرا پرۆسەکە بەسەرکەوتووی بەرێوەبچێت ،لەساییەی دابۆیەکەم جار گەلی کوردستان ببێتەخاوەنی پەرلەمان وحکومەت ،بەداخەوەئەگەرچی دەبوایەلەکاتی خۆیدالەساڵی رابردوو6-11-2022هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجام درابا، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاییه‌كان، بەناچاری لەپێناوپاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان،ونه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێش ساڵی ١٩٩٢ودروست نەبوونی بۆشایی یاسایی په‌نا بردرا بۆ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان،لە ئێستاداکە
بەفەرمی بە پێ فەرمانی هەرێمی ژمارە (٩٠) لە لایەن رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ١٨ی١١ی٢٠٢٣ بۆئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاریکراوە،کەچی جارێکی تر بە بیانووی بێ بنەمای کۆسپ ،لەبەردەم لەکاراکردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی، تالە
دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان،
بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کارا کرایه‌وە،
لەم چوار چێوەیەدا گرنگە ھەڵوەستەلەھەمبەرچەندراستێکدا بکەین ، تا وەک خۆی راستیەکان لای خەلکی کوردستان روون بن ...

یەکەم:پارتی ھیچ کات لەگەل دواخستنی ھەڵبژادن دانەبوو،بۆئەوەی لەئەمساڵدا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت ، لاری نەبوو لەسەر پێشنیاری لایەنەکان له‌ فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن و به‌كارهێنانی تۆماری بایۆمەتری عێراق وئامارەکانی عێراق بۆدابەشکردنی کورسیەکان بەسەرپارێزگاکان ،چونکە لای پارتی شەرعییەتی ھەرێمی کوردستان لەسەرووی ھەموو جۆرە بەرژەوەندییەکی ترە ...

دووەم :چەندین جار فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان هەوڵی دا دانیشتن بکرێ بۆ هەمواری یاسای هەڵبژارن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، بەڵام بەداخەوە وەک پێویست هەندێ لایەن ھاوکارنەبوون بۆ سازدانی ئەو کۆبوونەوانەی پەرلەمان تاسەرەنجام
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاراکرایەوە ...

سێ یەم : ھەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێم و لە پێناو بەرژەوەندییەكانی نەتەوە و نیشتمانەكەیدا، زۆر جاران لە هەندێ مافی ڕەوای خۆیشی وەکو حزب، لە پێناو تەبایی و یەکبووندا گوزەراوە .
لەکاراکردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی،نموونەی ئەم راستیەزۆربەروونی بەدیارکەوت کە ئەگەرپارتی تاك لایه‌نه‌ بڕیاری دابایه‌ به‌ گوێره‌ی استحقاقی هه‌ڵبژاردنی 2018 ده‌نگمان به‌ كۆمسیۆن ده‌دا ،بەلام پابەند بوو به‌ ڕێككه‌وتن ‌له‌ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن لەسەردەرەنجامی ھەڵبژاردنی 2013 ،بەھەمان شێوازی ئەوکات کە لایەنەکان وەک خۆیان ئەندامانیان لەکۆمیسۆن ماون

چوارەم:بڕیاری ژمارە (10)ـی ساڵی 2023ـی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە کە تایبەتە بە بەردەوامبوون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی.بەگوێرەی ماددەی 48 و بڕگەی چوارەم لە پەیرەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان، بریارێکی تەواو پەیرەوی و یاسایی بوو، بۆبەردەوامی دان بە شەرعییەتی هەرێمی کوردستان،
پێنچەم :گرنگە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانە، پاڵپشت و هاوکاری راستەقینەی سەرخستنی ئەم پرۆسە دیموکراسیەبن.وچیتر کات بە فیرۆ نەدان و رێگری لەو کۆسپ و تەگەرانەی بۆ هەڵبژاردن دروست دەکرێت وئامادەسازی بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی یاسایی خۆی لەمساڵدا،

Top