ڕق ئەستووری شۆڤێنی و بەكرێگیراوەكان دژی بە گەلی كورد بێ كۆتاییە ...

ڕق ئەستووری شۆڤێنی و بەكرێگیراوەكان دژی بە گەلی كورد بێ كۆتاییە ...

 


تاوانی ئێمەیە نییە كە دوور لە ویستی خۆمان بە دەوڵەتێكی سەختە كە لە سەر هیچ بناغەیەكی بێجگە لە زێهینەتی خۆسەپێن و تایفی و مەزهەبی سەدانەی دروستكراوە لكێنراوە كە ، نەك كورد و نە سووننە و نە شیعەی مەزهەبی باوەر و وەلایان بۆ نییە، تەنها ئامانج دەسەڵاتە شۆڤێنی و دیكتاتۆرییەكانی عێراق گڕتنەدەستی جەلەوەی دەسەڵات و بەتاڵانردنی سەروەت و سامانی گشتی و ئینجا بەكارهێنانی هێزوئاگر و پاشگەزبوونەوە بووە لە بەڵێن و رێككەوتننامەكانیان بووە ، لە كاتی لاوازییدا ئامادەی سازش و بەڵێن و لەكاتی بەهێزبوونەوەیان دڕندە ئاسا پەڵاماری كورد وكوردستانیان داوە ،-بەدرێژایی حوكمرانی مەلەكی لە عێراق كورد لە شۆڕش دابووە چونكە هیچ مافێكی سەرەتایی كورد دەستەبەر نەكرا بوو.لەگەڵ گۆڕینی سیستەم بۆ كۆماریی و لە كۆماریش دا سەرۆكایەتی لە ساڵی ١٩٥٨ەوە تەنیا ٢ ساڵی سەرەتایی بەرگەی چەند مافێكی سەرەتایی گەلی كوردیان گرت و لە ساڵی ١٩٦١ جارێكیتر شۆڕشێكی مەزنی نەتەوەیی لە 11ی ئەیلوول هەلگیرسا .لە ساڵی ١٩٧٠ و دوای كودەتای سەربازی و بەهێزبوونێكی بێ وێنەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول جارێكیتر دانیان بە چەند مافێكی گەلی كورد نا و ئەمجارەش تەنیا ٣ ساڵی خایاند و پاشگەزبوونەوە لە ڕێككەوتننامەی ١١ی ئاداری 1970، جارێكیتر شۆڕشی كورد دەستی پێكردەوە.لە ساڵی ١٩٩١ بەدواوە ئەگەر فشاری ئەنجومەنی ئاسایش و فەرەنسا و ئەوروپا و ئەمریكا نەبا بە دڵنیاییەوە تا ٢٠٠٣ شۆرشی كورد بەردەوام دەبوو.
سەرەرایی هەموو ئەو ستەمكارییانەی دەسەڵاتدارانی عێراق بەرامبەر بە كوردستان ، لەهەماكاتیشدا رۆڵێكی نەرێنیان بۆ لێكترازانی ریزەكانی كورد چ بەرێگەی دروستكردنی جاش و بەكرێگیراو یان ، دابڕاندنی كوردانی ئێزدی و فەیلی و هتد .. لە سەر ناوی مەزهەب و ئایین كردووە ئەوەش پیلانگێری شوومی شۆڤێنی و مەزهەبی و تایفییەكانی عەرەبی و رادیكال و ڕق ئەستوور بەرامبەر نەتەوەیی كورد ، هەمیشە ئامانجیان لێدان و سڕینەوەی مۆڕك و شوناس و سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان بووە ، لە گەمارۆدان و كیمیاباران و ئەنفال و تیرۆر تێر نەبوون , ئێستا بەناوی دادگا و یاسا یی دروستكراو و ساختە و بابەتی تر كە ئەگەر دادگایەكی راستەقینە هەبێت دەبێت پرسیار بكەین ، ئەرێ‌ وون بوونی سەدان میلیارد دۆلار و كوژران و تیرۆریی هەزاران كەس لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو چۆن و بۆ چی ؟
ترسی ئەوان لە گەلی كورد و بەدەستهێنانەوە، مافەرەواكانی بووەتە بیانوویەك بۆ هەموو شەڕ، هێرش، پەلامار، ئەنفال و... هتد، بووەتە بیانووی دوژمنانی ئەم گەلە مافپێشێلكراوە و بێدەنگیی زلهێزان لە بەرانبەر ئەو هەموو زوڵم و دڕەندەییەی كە دەرحەق بە كورد دێتە ئاراوە.مێژووی دوور و نزیكی كورد، لێوانلێوە لە كارەساتی جگەرسووتێن و خوێناوی كە لە ئاكامی پەلاماری داگیركەرانی كوردستان بۆ سەر خاك و خەڵكی كورددا هاتوونەتە ئاراوە.سەیریش ئەوەیە ئەو فاشیستانە كە دەم دەكەنەوە و دەكەونە كاوێژكردن دەڵێن ھەولێر بە پارەی نەوتی بەسرە ئاوەدان كراوەتەوە...!!!هەندێ لایەنی عێراقی شۆڤێنیانە و نادەستوری مامەڵە لەگەڵ كوردی ڕاستەقینە دەكەن بەئامانجی لاوازكردنی مافی خەلك و پێگەی هەرێمی كوردستان ئەم كارە شۆڤێنیانە دەبێتە پەلەیەكی ڕەش بەناوچەوانی جاش و شۆڤێنیەكانی عێراق...هەموو كوردێكی بەشەرەف لەگەل مافی گشتی و سەربەزیدایە نەك سەركزانە ببیتە جاش بەسەر مافی خەڵك و خاكەوە... لە 20 ساڵی سیستەمی پەرلەمانی دوای ٢٠٠٣ەوە و یەكەم ڕۆژی دوای دەرچوونی دەستورەوە، دەستور پێشێلكرا لە دژی كورد و ڕێگری لە دامەزرانی ئەنجومەنی فیدڕالی و دەركردنی یاسای نەوت و گاز كرا بەنمونە، لە یەكەم ساڵەوە پشكی كورد لە بودجەی گشتی بە بیانووی جیاواز وەك خۆیی نەدرا، لە دوای ٩ ساڵ لە ٢٠١٤ تەواوی پشك و قوت و بژێوی كورد بڕدرا، لە ٢٠١٢ و لە ٢٠١٧ سوپا بۆ پاكتاوكردنی كورد بەكارهێنراوە بەڵام نەیانتوانی ئاستی پاكتاوكردن و ستەمكردن لە گەلی كورد لە سەردەمی سیتسەمی پەرلەمانی بگەیننە ئەو ئاستەی كە لە سەردەمی حوكمرانی پاشایەتی و سەرۆكایەتی دژ بە بەكورد كرا. بۆیە، ئەگەر عێراق دەیەوێت سەقامگیر و ئارام بێت ، دەبێت رێز لە رێككەوتننامەی 4ی4ی 2023 نێوان هەر دوو حكوومەتی كوردستان و عێراق بگرێت ، پێچەوانەكەشی ئەو راستییەیە كە عێراق جارێكی تر بەهەمان زێهنیەتی شۆڤێنیزمی و تایفی 100 ساڵی رابردوو و لە بەڵێنەكان پاشگەز بۆتەوە و جێگەی متمانە نییە و نەبووە .. رێكەوتنی نێوان عیراق و هەرێم
عیراق ناتوانێت بریاری تاك لايەنە بدات
چونكە ووڵاتێكی فرە خاوەنە .
كاریگەری برادەرانی ئەودیوی لە سەرە ،رێكەوتن لە گەل عیراق هیچ سودی نیە تەنها خۆ ماندوكردنە .دەبێت حوكومەتی كوردی بیر لە رێگە چارەیەكی تر بكاتەوە. لەوە تێبگات عیراق بەهەمان عەقلێتی ڕژێمی بەعس بیردەكەنەوە بەرانبەر بە كورد هیچ نەگۆراون و بەو نەفەسەی سەدام حسین كاردەكەن.
گوران كارى و دەست تێوەردانی ئەو رێكەوتنەی لە بەینی حكومەتی هەرێم و عیراق ، دەمان گەرێنێتەوە بۆ خالی سفر و هەموو عێراق ناسەقامگیر دەبێتەوە..

Top