شۆرشی گوڵان بهردهوامی وخۆنهچهماندن

نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول، ئازاری رووحی تێكۆشەرانی گەلەکەمانی دابوو، تا ئهو رادهیهی بێ ئومێدییهكی گهوره باڵی بهسهر كوردستاندا كێشابوو. بزووتنهوهی سیاسی كورد گهیشتبووه دۆخی بنبهست، ههڵسانهوه و داتهكاندنی ئهو بارگرانییه گهورهیه، پێویستی به به دهستپێكردنهوهی شۆڕشێك بوو، كه ببێته درێژه پێدهری ئهیلوول و رێبازهكهی،
بە ھەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازلە26ی گوڵانی 1976بەفەرمانی جەنابی بارزانی نەمر ،رەتکردنەوەی ئهو واقیعه تاڵه یە بوو كه به سهر گهلهكهماندا سهپێندرابوو وپیلانی شومی جەزائیر لەگۆڕ نردرا ،بۆ جیهان سەلمێندرا، كە ئیرادەی لەبن نەهاتووی گەلی كوردستان بە هیچ پیلان و خیانەتێك لەناوناچێت،
شۆرشی گوڵان بووەدرێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بۆتەواوکردنی،ئامانجەبەدینەھاتووەکانی گەلی كوردستان،
شۆڕشی گوڵان خاوەن پەیامێكی شۆڕشگێرانە و نەتەوەیی و نیشتیمانی بوو، هەڵقووڵاوی خواست وویستی گەلی كوردستان بوو ،هەوڵ و كۆششی بێوچانی دا بۆ یەكڕیزیی و تەبایی و یەك گوتاری سیاسی ،کەراپەڕین وفیدراڵی وفرەلایەنی وھەڵبژاردنی لێ ھاتەبەرھەم ،بۆیەش پێویستە سالیادی ھەڵگیرساندنەوەی شۆرشی گوڵان بەدەرفەت بزاندرێت تازیاتر هەنگاوەكانمان یەكبەخەین و بەگوتارێكی روون و بەهێز پەیامی گەلەكەمان بخەینە روو،پارێزگاری لەدەسکەوتەکان بکەین کەبەخوێن وفرمێسک ھاتوونەتەدی،ھەونگاوی کرداری بۆئەنجامدانی ھەڵبژاردن بنێن ، ئەمەش تەنها بە لێداون ناکرێت ، بەلکوهەنگاوی کرداری پێویستە،لە ئێستا هیچ بهربهستی یاسایی لهبهردهم ههلبژاردن نهمایه لەپێناو پاراستنی شەرعییەت و بەهاكانی دیموكراسی، پێویستە لە هەرێمی كوردستاندا لە وادهی دیاری كراو ههڵبژاردن ئەنجام بدرێت ،لەرابردووداگەلی كوردستان قوربانی زۆری داوە، بۆ ئەوەی بە ئازادی بژیت و بەهاكانی دیموكراسی پیادە بكرێت ،
لەم یادەدا سڵاودەنێرین بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازاديی کوردستان ، لەسەرووی ھەموویانەوە بارزانی نەمر