بۆ ئەوانەی هاوسەرگیری دەکەن! سامسۆنگ کەمپینێک ڕادەگەیەنێت بۆ ئامادەکردنی ماڵەکانتان بە نوێترین تەکنەلۆژیا

بۆ ئەوانەی هاوسەرگیری دەکەن! سامسۆنگ کەمپینێک ڕادەگەیەنێت بۆ ئامادەکردنی ماڵەکانتان بە نوێترین تەکنەلۆژیا

بە تەکنەلۆژیای زیرەکی سامسۆنگ و گرنگیدان بە بەکارهێنانی ووزە "چاودێری ئەمپێر"
هەولێر، کوردستان- ئایاری 2023- کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نوێترین دەستپێشخەریی خۆی ڕاگەیاند کە بریتییە لە کەمپینی هاوسەرگیری لە سامسۆنگەوە، کە ئامانجی ئامادەکردنی ماڵی هاوسەرە تازەکانە لە عێراق بە نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەکی سامسۆنگ، هاوکات لە هەمان کاتدا کارایی ووزە بەرزبکاتەوە لەڕێگەی تایبەتمەندی “چاودێری ئەمپێر"ی داهێنەرانە. کەمپینەکە تیشک دەخاتە سەر بانگەشەکردن لە سەرجەم پێشانگە ڕێگەپێدراوەکانی سامسۆنگ و پێشانگاکانی بریکارە ڕێگەپێدراوەکان لە سەرانسەری عێراق تا دەرفەت بدات بە هاوسەرەکان ماڵەکانیان بکەنە شوێنی نیشتەجێبوونی زیرەک و بەردەوام.
کەمپینی هاوسەرگیریی سامسۆنگ سێ پاکێجی سەرنجڕاکێش پێشکەش بە هاوسەرە تازەکان لە عێراق دەکات، کە بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئارەزووەکانی هاوسەرگیری تازە دروستکراوە، ئەوانیش پاکێجی ئاسایی و پاکێجی سەردەمی و پاکێجی زێڕینە.
پاکێجە ئاساییەکە جلشۆری سامسۆنگ و ساردکەرەوەی سامسۆنگ و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، ئەم پاکێجە دیارییەکی بێبەرامبەری فڕنی مایکرۆوەیڤی Soloی 23 لیتری لەگەڵدایە، کە فرە کارایی لەگەڵ دیزاینێکی ڕەسەن پێکەوە تێکەڵ دەکات. بەکارهێنانی ئەمپێری لەم پاکێجەدا 5 A یە، کە دڵنیای دەدات لە کارکردنی ووزە.
هەروەها لە نێو پاکێجەکاندا، سامسۆنگ پاکێجی سەردەمی پێشکەش دەکات، کە بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە بەدوای تەکنەلۆژیای هاوچەرخدا دەگەڕێن. کە پاکێجەکە بریتییە لە جلشۆری سامسۆنگ و ساردکەرەوەی سامسۆنگ و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ و فڕنی مایکرۆوەیڤی سامسۆنگ. وە لەگەڵ ئەم پاکێجەدا گسکی کارەبایی بێ تەلی سامسۆنگ Jet Stick 60 وەک دیاریی لەگەڵدایە. ئەم گسکی کارایی پاککردنەوەی بەهێزی هەیە بەبێ بێزاربوون لە بوونی وایەر. بەکارهێنانی ئەمپێری لەم پاکێجەدا 15 A یە، ئەمەش ڕێگە بە پاککردنەوەی کارا دەدات لە هەمان کاتدا بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی ووزە.
لە کۆتاییدا سامسۆنگ پاکێجی زێڕینی پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات کە جلشۆری سامسۆنگ و ساردکەرەوەی سامسۆنگ و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ و قاپشۆری سامسۆنگ لەخۆدەگرێت. وە لەم پاکێجەدا گسکی کارەبایی ڕۆبۆتی سامسۆنگ +Jet Bot لەگەڵ وێستگەی پاککردنەوەکەی وەک دیاریی لەگەڵدایە ئەم گسکە ڕۆبۆتییە پێشکەوتووە بە شێوەیەکی کارا ماڵەکە پاک دەهێڵێتەوە، لە کاتێکدا وێستگەی پاککردنەوەکەی فڕێدانی تۆز و خۆڵ بە ئاسانی دابین دەکات. بەکارهێنانی ئەمپێری لەم پاکێجەدا 20 A یە، کە هێزی پاککردنەوەی ناوازە دەدات بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی ووزە.
لە میانەی کەمپینی هاوسەرگیریی سامسۆنگەوە، هاوسەرە تازەکان دەتوانن پاکێجێک هەڵبژێرن کە بە باشترین شێوە لەگەڵ شێوازی ژیان و پێداویستیەکانیان بگونجێت، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات چێژ لە سوودەکانی تەکنەلۆژیای زیرەک وەربگرن لە هەمان کاتدا گرنگی بە بەکارهێنانی ووزەی بەردەوام بدەن.

کەمپینی هاوسەرگیریی سامسۆنگ لە سەرجەم پێشانگا ڕێگەپێدراوەکانی سامسۆنگ و پێشانگاکانی بریکارە ڕێگەپێدراوەکان لە سەرانسەری عێراق بەردەست دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن: https://www.samsung.com/iq_ar/

Top