كەوچكێك تام بە خواردن دەبەخشێ

كەوچكێك تام بە خواردن دەبەخشێ

 وشەی سمارت یا زیرەك هەموو ئامێرێكی گرتۆتەوە، لە گۆرەوەوی دەستەوانەوە بگرە تا دەگاتە فڵچەی ددان و كەوچكی نانخواردن. لەم ماوەیەدا كەوچكێكی زیرەك بەرهەم هاتووە كە بەهۆی ئەلكترۆنی تایبەتەوە و ناردنی شەپۆلی لەرین بە هەستی چێشتنی زمان تامی خواردن لە دەمدا دەگۆڕێت.

بۆ نموونە هەندێك كەس حەز دەكەن خواردنەكەیان هەمیشە سوێر و پڕ خوێ بێ، لەكاتێكدا خوێ زیانی زۆرە، هەندێكیش خواردنەكەیان شیرین بێ كە هەردووكیان زیانیان زۆرە. كەوچكی جۆری spoon TEK كێشەی ئەوەی چارەسەركردووە. كەوچكەكە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر هەست بە سوێری یا شیرینی بكات پاڵسی تایبەت بە شیرینی و یا سوێری بۆ هەستی چێشت بەڕێ دەكات و بەكارهێنەر پێیوایە خواردنەكە خوێ و شەكری تەواوە. كەوچكەكە زیاتر بۆ خواردنی سوپ و مەرگە دەبێت.

شایانی ئاماژە پێدانە بەر لەو كەوچەكەش، كەوچكی لەم جۆرە لەلایەن چینییەكانەوە بەرهەم هاتووە كە تامی خواردن دەگۆڕن.

Top