یادگەی نیشتیمانی " بارزانی "، پەیامی ئاشتی و تەبایی وپێكەوەژیان

یادگەی نیشتیمانی


جارێكی تر لە هەلومەرجێكی هەستیاروناسكدا لە مەراسیمێكی زۆر گرنگ و لە دەڤەرێك كە 16جار خاپوور وێرانكراوە بەڵام چۆكی بۆ هیچ دوژمن و داگیركەرێك دانەناوە لە یادگەیەك لێوالێوە لە مێژووی پڕ سەروەری و شانازیی بۆ نەتەوەی كورد ، خۆی لە خۆیدا ، تێشكاندنی قەیران و بەستەڵەك و گرژییەكانە ، لە بەردەم لووتكەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق و شاندی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و دۆستانی گەلەكەمان ، پەیامێكی كوردانە و ئاشتیخوازانە وەك میراتێكی گرانبەهایە لە رێبازی بارزانی پشت بە پشت ماوەتەوە ئەویش پێكەوە ژیان و ئاشیتخوازییە و سەقامگیرییە .
پەیامی سەرۆك بارزانی, و دەستپێشخەرییەكەی وەك پێشمەرگە و رێبەری رۆحی كورد كە زۆر دڵسۆزانە و بە پەرۆشەوە ئاراستەی لایەنەكانی كوردستانی و عێراق و هەموو وڵاتانی دراوسێی كوردستانی كرد كە زۆر گرنگ و لەكاتی خۆی بوو، چونكە لەلایەك خوێندنەوەیە بۆ هەلومەرجی ئێستای سیاسی كوردستان و پەیوەندی حیزب و لایەنەكان و بوونی گرژییە بۆیە دەستپێشخەرییە كارێكی گرنگ و پیرۆزە لە پێناو رێكخستنەوەی ناوماڵی كورد هەنگاوێكی پڕبایەخ و دڵنییاكەرەویە بۆ گەلی كورد كە لە مێژە چاوەروانی ئەو موژەدیە بوون .
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە و ژیرانە لە سەر كەسایەتیی كارێزما و پێشمەرگەی كوردستان هێژا سەرۆك مسعود بارزانی بكەین ئەوا هەمیشە بە خەسڵەت و كردەوە نیشتمانپەوەر و كوردپەوەرەكانی وەك ڕێبەرێكی ئەفسانەیی هەموو تەمەنی پێشمەرگەبوونی لە پێناو تەبایی و مسۆگەركردنی مافەرەواكانی كورد وكوردستان و ئاشتی و سەقامگیری و چەسپاندنی دیموكراسی نەك تەنها لە سەر ئاستی كوردستان بەڵكو لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە دابینكردووە و هەرگیز بە رۆحێكی حیزبایەتی و شەخسی و ناوچەگەرێتی مامەڵەی نەكردووە و هەركاتێك كێشە و ئاڵۆزی نێوان حیزب ولایەنەكان و ئینجا پرسە نەتەوەییەكان لە هەر بەشێكی كوردستان هەبوو بێت ئەوا بۆتە فریادڕەس و بە خەمخۆری و پەرۆشییەوە كلیلی دەرگە داخراوەكانی كردۆتەوە.
ئەوەتا سەرۆك بارزانی لە ڕیۆرەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتیمانیی بارزانی ، چۆن ڕاشكاوانە پەیامی ئاشتی و چارەسەری كێشەكانی كوردستانی گەیاندە عێراق و ناوچەكە ، كاتێك باشی هەڵدانەوەی لاپەرەیەكی نوێی دەكات ، ئاماژەیەكی روونە بەوەی كە سەردەمی بە زۆر سرینەوەی گەلی كورد و دۆزە رەواكەی بەسەر چووە و كاتی لۆژیك و گفتوگۆیە بۆ چارەسەری ریشەیی لە پێناو گەڕاندنەوەی مافەرەواكانی كورد وكوردستان بەرێگەی دەستوور و هاوبەشییەوە دوور لە زمانی هێزوئاگروئاسن كە لە ماوەی سەد ساڵی رابردوو و هیچ ئەنجامێكی جگە لەماڵوێرانی بەدوای خۆیدا جێنهێشت .
پەیام و بانگەوازی سەرۆك بارزانی ،نەك هەر دەبێتە هۆی كردنەوەی گڕێكوێرەكان ،بەڵكو گۆرانكاری ئەرێنی لە رەوشی سیاسی كوردستان كە ماوەی چەند ساڵێكە دروستبووە ، دەخوڵقێنێت ، هەنگاوەكانی دواتر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئینجا پرۆسەی ئاوەدانی و گەشەسەندنی ئابووری و پێشكەوتن زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات ، ئەوەش ئاماژەیەكی روونە بە خوێندنەوەی وردبینانەی پێشمەرگە و رێبەرێكی كارێزما كە هەموو ئامانج و ئاواتی تەبایی و یەكبوونی نەتەوەكەیەتی لە ژێر یەك ڕشەماڵی كوردایەتیی دا ، ئەوەش ئەو رٍێبازەیە كە لە سەر بنەمایی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان و ئایین و ئایینزاكان رەنگدانەوەی داوەتەوە ، پێشمەرگە و رێبەرێك كە شكۆمەندی نەتەوە و نیشتمانەكەی و پارێزگاریكردن لە شوناس و مێژوو پڕ سەروەرییەكەی بۆتە ستراتیژێكی نەگۆڕ و هەر ئەوەشە كە رۆژ بە رۆژ زیاتر ئاستی متمانە و سەنگی گەلی كورد و قەوارەكەی زیاتر دەبێتە جێگەی گرنگیدانی دۆستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی.
دوژمنان و نەیارانی ئەم گەل و نیشتمانە باش لەو راستییە گەیشتوون كە ، سەرۆك بارزانی ، پێشمەرگە و رێبەری كارێزمایی كورد وكوردستان چۆن خوێندنەوەی وردبینانەو ژیرانەی هەیە بۆ پیلانگێرییەكانیان و پووچەڵكردنەوەكانیان و بەرگریكردن لە خاك و نیشتمان و شكۆ و ئیرادەی نەتەوەیی و هەردەم لە سەنگەردایە بۆ فیداكاری و گیانبەخشی و بەرژوەندییە كانی گەل و نیشتمانی خستۆتە پێش هەموو بەرژوەندییەكی دیكە ..

Top