پەیامی سەرۆک بارزانی بۆلایەنەکان لاپەڕەیەکی نوێ بۆ رەواندنەوەی تەمومژییەکان
لەمیانی ووتارەکەی دا لە رێورەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی، سەرۆک مەسعود بارزانی داوای لە لایەنە سیاسییە کان کرد،
بۆرەواندنەوەی ئەم تەمومژیە زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوە گەورەکە بکەن،بێگومان ئەم بانگەوازەی سەرۆک بارزانی دەستپێکردنێکی باش دەبێت بۆئەوەی لایەنە سیاسییەکان
ھەولی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن بەئاراستەی رەواندنەوەی تەمومژییەکان، ئەمەش لەقۆناغێکی وەک ئێستاداکە ھەرێمی کوردستان لەبەردەم کۆمەلێک ھاوکێشەدایە ،پێویست وگرنگە تا لایەنەسیاسییەکان زیاتر لە یەکتری نزیک ببنەوەو زمینەسازی بۆئەنجامدانی کۆبوونەوەبکەن ،چونکە یهكڕیزی نیشتیمانی وتەبایی لایەنەکان ،خزمەت بەئێستاوئاییندەی کوردستان دەکات ،ئەزموونی رابردووسەڵماندی ناکۆکی نێوان لایەنەکان بەتایبەت (پارتی -یەکێتی )زیانی بەبەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان گەیاندووە، بەلام بەپێکەوەبوون و یەکرێزی تواندراوە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بپارێزرێت ،ئاساییە لایەنەکان دیدوبۆچوونی جیاوازیان ھەبێت ،بەلام لەھەمانکاتیشدا بەرپرسیارییەتی ھاوبەشیان لەسەرشانە،
بۆیەگرنگە سەرجەم هێزە سیاسییەکان
بەتایبەتيش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.
بانگەوازەی جەنابی سەرۆک مسعودبارزانی بکەنە دەستپێکێکی باش بۆئەوەی لایەنە کێشەکان بە گفتوگۆ لەنێوانیان چارەسەر بکەن و جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن.بەتایبەت لەقۆناغێکی وەک ئێستا، زیاتر لە هەر کاتێک، پێویستیمان بە یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنەکان ھەیە،ئەوەی کۆماندەکاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەکتریمان جیا دەکاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەکڕیزی جێگیر بکەنەوە، وھاوولاتیانی کوردستان ھەست بەئاسودەیی بکەن ،تەنھا بەم رێگایەوە دەتواندرێت بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەن، ھەرێمی كوردستان وڵاتی هەمووانە و بەخوێن و فرمێسك دروست بووە،نابێ هیچ كەس و لایەنێك ئەگەر بیروڕای جیاوازیشی هەبێ، ویستی تێكچوون و نەمانی هەبێت.بۆیە دەبێ وەك گلێنەی چاومان بپارێزین ،ئەگەر لەسەر هەموو شتێكیش ناكۆك بین دەبێ لە پاراستنی کوردستان و بەهێزكردنی لەگەڵ یەكتر كۆك و هاوڕا بین. ھەرئەوە ڕێگەی دروستی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە.·پەیامی سەرۆک مسعود بارزانی ،گرنگ وپربایەخە ،دەبێت لێرەبەدواوە بەھەستکردن بەبەرپرسیاریەتیەوە لایەنەکان لاپەرەیەکی نوێ ھەلبدەنەوەو لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەربکەن ، لەدژایەتی یەکتری ھیچ لایەن ھیچی دەستناکەوێت ،ئاساییە لەپێناو بەرژەوەندی باڵای کوردستان لەھەندێ مافی خۆشیان خۆش بن.تاخەلکی کوردستان زیاترھەست بەئاسوودەیی بکات...
لەرابردوو دانموونهی زۆرمان ههیه، کەسەرۆک بارزانیش لەووتارەکەی دا جەختی کردوەپێویستە سوود لەراپهڕینی 1991 وەربگرین لهو كاتەیەدا لایەنەسیاسیەكان یهكڕیز وتەبابوون، دهستكهوتی گەورەبەدەست ھاتوون ، بەھۆیەوە كیانێك دامەزرا ، كەلەساییەی دا بووینه خاوهنی پهرلهمان وحكومهت ،یان ھەرئهو یهكڕیزییه ی كه له شهڕی دژبەتیرۆرستانی داعش ھەموولایەنەكان بهیهكهوه نیشاندا و دهست لهناو دهست رووبهڕووی دوژمنان بووینهوهو،سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکرد...
شتێكی زۆر ئاساییه حزب و لایهنه سیاسییهكان بیركردنهوهی جیاوازیان ههبێت، بهڵام دهبێت ههندێك سنوور و چوارچێوه ههبێت،لەپێناوی بەرژەوەندییەباڵاکانی کوردستان کاربکەن وبەرگری لەمافەدەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بکەن،
بۆیەگرنەلایەنەکان لەپەراوێزی ووتارەکەی سەرۆک بارزانی هەرچی زووترە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بکەن ، دڵسۆزانە، بەرپرسیارانە، کوردستانییانە، باسی هەموو گیروگرفتەکان بکەن و چارەسەریان بکەن...