رۆبێرت دی نیرۆ لە تەمەنی 79 ساڵیدا بووە باوك

رۆبێرت دی نیرۆ لە تەمەنی 79 ساڵیدا بووە باوك

بە پێی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی كە لە میدیا و ڕۆژنامە جیهانییەكان بڵاوبۆوتەوە,ئەكتەر و ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (رۆبێرت دی نیرۆ) لە تەمەنی 79 ساڵیدا دوای شەش منداڵ دیسانەوە بووە باوك, كە ئەمەش دەكاتە بە جیاوازی نزیكەی 56 ساڵ لەگەڵ تەمەنی یەكەم منداڵی .

لە ماوەكانی ڕابردوودا لە وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێكیدا بۆ سەرچاوەی (ئی تی كەنەدی),رۆبێرت دی نیرۆ وەڵام دەداتەوەو دەڵێت: دەزانم كە شەش منداڵم هەیە,,,بەڵام دواجار ئەم ناودارە هەڵەی ڕاست دەكاتەوە دەڵێت:لە ڕاستیدا حەوت,, كە ئەم لێدوانەی خێرا لە ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگی دایەوەو باسی لێوە دەكرا .

رۆبێرت دی نیرۆ لە تەمەنی 79 ساڵیدا بووە باوك

نوێترین كاری سینەمایی رۆبێرت دی نیرۆ بریتییە لە فیلمێكی كۆمیدی بە ناونیشانی(about my father) كە بڕیارە بەم نزیكانە لە شاشەی سینەماكاندا نمایش بكرێت,هەروەها لە ئێستادا كار بۆ فیلمێكی دیكەی سینەمایی دەكات بە ناونیشانی(Killers of the Flower Moon) لە دەرهێنانی ئەستێرەی جیهانی (مارتن سكورسیزی) و بە بەشداری ئەستێرەی هۆڵیوود (لۆناردۆ دیكاپریۆ) و جۆن لیسگۆ و لیلی گلادستۆن و بریندان فریزەر و تانتو گاردینال و جێسی پلێمنس و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی,بڕیارە ئەم فیلمە لە 76مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (كان) بۆ فیلم و سینەما نمایش بكرێت .

رۆبێرت دی نیرۆ كە یەكێكە لە ئەكتەر و ئەستێرە دیارەكانی هۆڵیوود چەند جارێك هاوسەرگیری كردووەو خاوەنی 4 نەوەیە,ئەم ناودارە بە یەكێك لە ئەكتەرە دیارەكانی سینەمای ئەمریكا و جیهان دادەندرێت و هەشت جار گەیشتووەتە قۆناغی بەربژێری بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی ئۆسكار و براوەی دوو خەڵاتی ئۆسكارە,هەروەها دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ و ژمارەیك خەڵاتی جیهانی بە دەستهێناوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top