عمران خان بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستگیرکرا

عمران خان بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستگیرکرا

 

 

دادگایەک لە پاکستان لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی گەندەڵیدا، عمران خانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانی بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "داون"ی پاکستان، ئەو دادگایەی عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی کرد ، بڕیاریدا بۆ ماوەی 8 ڕۆژ بۆ لێکۆڵینەوە لە زیندانی پۆلیسدا بمێنێتەوە.

ناوبراو لە ماڵی میوانانی هێزی پۆلیس لە کۆمەڵگەی فەرماندەیی پۆلیسی ئیسلام ئاباد دادگایی کرا، کەلەبەرهۆکاری ئەمنی بۆ دادگایەكی کاتی گواستراوەتەوە.

هەروەها دادگا خانی تۆمەتبار کردووە بە فرۆشتنی دیاریی فەرمیی بەرپرسانی حکومەتی بیانی لە ماوەی ساڵانی 2018-2022 کاتێک سەرۆک وەزیران بوو.

دادگا دانیشتنی داهاتووی ئەم دۆسیەیەی لە ١٧ی ئایاردا ڕاگەیاند.

دوای دەستگیرکردنی ئەسەد عومەر سکرتێری گشتیی پارتی ئینساف، شا مەحموود قوڕەشی وەزیری پێشووی دەرەوە و جێگری پارتی ئینسافیش ئەمڕۆ دەستبەسەر کران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و سەرۆکی ڕێکخراوی ئینسافی پاکستان، دوێنێ لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگایەک لە ئیسلام ئاباد لەلایەن مەکتەبی لێپرسینەوەی نیشتمانییەوە دەستگیرکرا.

ناڕەزایەتییەکان دژی دەستگیرکردنی عمران خان لە سەرتاسەری وڵات بەردەوامە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top