دهۆك دووچاری قەیرانی دارایی بووە

دهۆك دووچاری قەیرانی دارایی بووە

دهۆك دووچاری قەیرانی دارایی بووە
هەر چەندە تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی دهۆك لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی ئەنجامەكانی بەرچاو بوو لەم وەرزە، بەڵام چەند یارییەكە ئاستی دابەزیوە هۆكاریشی بۆ نەبوونی توانای دارایی باش دەگەرێـتەوە كە یانەكە ماوەی دوو مانگە تەنیا نیو موچەی یاریزانانی خولی عێراقی پێدراوە، خولی كوردستانیش بۆ چەند مانگێك دەچێ‌ مووچیان وەرنەگرتوە، لە بارەی بارودۆخی یانەكە كاوەئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵپارێزەكانی یانەی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: تاكو ئێستا كێشەی مووچەی یاریزانەكانمان چارەسەر نەبووە، لە یاری بەرامبەر هەولێر كاپتنی تیپ لەگەڵ سەرۆكی حكومەتیش قسەی كردبوو، تیپی خولی كوردستان چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، خولی عێراقیش بۆ دوو مانگ دەچێ‌ ، نیو مووچەش سەرۆك یانە و ڕاهێنەر و كارگێڕییەكان لە ماڵەوە هێنابوویان، چەكمان هەیە پارە سەرف ناكرێ لە بانك، خۆشتان دەزانن یاریزانەكانی ئێمە پیشەگەرن لە ئەفریقیا هاتیە بۆ مووچە و گرێبەست یاری دەكەن، یاریزانەكانی بەغدا و بەسراش بەهەمان شێوە داوای گرێبەست و مووچە دەكەن،گوتیشی "ئەگەر نا چەندین یانە هەیە یاری بۆ بكەن ئەوانیش خێزان ماڵ و منداڵیان هەیە وەرزش دەكەن بۆ بژێویان، هیوادارین سەرۆكی حكومەت هاوكارمان بێت و كێشەكانمان چارەسەر بكات و چەكەكانمان بۆ سەرف بكات، چەند یارییە كە ئێستا هاوینە ئێمە هەر جلی زستانمان لەبەرە بۆ یارییەكان، گوتیشی" هۆكاری خراپی ئەنجامەكانمان هەیە ئەوەیە ناتوانین زۆر زەخت لە یاریزانەكانمان بكەین، كە ئەو موچە و جل و بەرگی دەوێ، كە یاریزان ئاسودە نەبێ ناتوانێ‌ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، هیوادارم بتوانن هاوكارییەكی باشمان بكەن لە رێگەی پارێزگاری دهۆكەوە، چونكە یانەكانی تری كوردستان هەموو هاوكاری دەكرێن تەنیا دهۆك و جەماوەرەكەی نەبێت، مووچەی یانەكەمان تەنیا 104ملیۆن دینارە كەس ناتوانێ‌ هاوكاریمان بكات، بس بەراوردی مووچەی یانەكەمان لەگەڵ یانەیەكی بەغداد زۆر جیاوازە لە یانەكانی شورتە و جەویە زۆر زیاترە لەو مووچەی ئێمە، هیوادارین بە زووترین كات هاوكاریمان بكەن و گرفتەكامان چارەسەر بكەن، با چیتر یانەی دهۆك لەوەی خراپتر نەبێ و ناوێكی دیارین لە خولی نایابی عێراقی .
گۆران كاوە

Top