تەبلێتێكی بۆ مۆتاڵا و خوێندنەوە

تەبلێتێكی بۆ مۆتاڵا و خوێندنەوە

  كتێب خوێنەكان، تەبلێت نین! بەو مانایە هەر دەكرێت وەك كتێب خوێن سوودیان لێوەربگیرێ و پرۆگرام ناكەنەوە و ناتوانی سەری ماڵپەڕێكی ئینتەرنێت بدەی و جگە لە پرۆگرامی تایبەت بەخوێندنەوە هیچی تریان لەسەر نییە. بەڵام تەبلێتی جۆری ReMarkable كە بەم دواییە ڤێرژنی دووەمیشی بەرهەمهاتووە هەم تەبلێتە و هەم كتێبخوێن. شاشەكەی لە جۆری e-paper ە واتە لە شێوەی كاغەزی ئەلكترۆنی. قەڵەمێكی لەمسی لەگەڵدایە دەكرێت بەهۆیەوە لە كتێبەكان یادداشت هەڵبگریەوە، یان خۆت یادداشت بنووسی.

شاشەكە قەوارەی 10.3یە. كوالیتی نیشاندانی 1872 لە 1404 پیكسلدایە. باترییەكەی 3000 میلی ئامپێرە. لەگەڵ سیستەمی وای-فای پەیوەند دەدرێ و شوێنێكی تایبەتی هەیە بۆ داكردن و هەڵگرتنی داتاكان. راستەوخۆ داتای دەستنووس دەكاتەوە بە داتای دەق.

Top