به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چارەسەرکردنی كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وشى شه‌نگال، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنييه‌وه باسيان له به‌ره‌وپێشچوون و لێكگه‌يشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه سياسييه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى دياريكراوى خۆي‌دا.
ده‌رباره‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و ڕێگرتن له وتارى ڕق و كينه كرده‌وه و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.