ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا
دوابەدوای ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، ٤٥ سەربازی ئۆکراینی و ٣ سەربازی ڕووسیا ئازاد کران.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی یەکگرتنەوەی خاکە داگیرکراوە کاتییەکانی ئۆکرانیا، دوای ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئەم وڵاتە و ڕووسیا، ٤٥ سەربازی ئۆکراینی و ٣ سەربازی ڕووسیا ئازادکراون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە 45 سەربازی ئۆکرانیا 3 سەربازی ژن بوون، كە لەلایەن ڕووسیا ئازاد کراون، ئەو کەسانە سەربازانی یەکێتی ئازۆڤن کە 9 ساڵ لەمەوبەر پێکهێنراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بە هەوڵی هاوبەشی نووسینگەی سەرۆک کۆمار و نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری و خزمەتگوزاری ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا ئەنجام دراوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 3 سەربازی ڕووسیا کە لە ئۆکرانیا دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
گوڵان: سەردار خەلیل