هه‌ولێر له‌ نه‌فتى برده‌وه‌

هه‌ولێر له‌ نه‌فتى برده‌وه‌

له‌ خولى نایابى عێراق
هه‌ولێر له‌ نه‌فتى برده‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێر له‌ سه‌ر یاریگاى ئه‌حمه‌د ڕازی له‌ شارى به‌غداد له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا بووه‌ میوانى یانه‌ى نه‌فتى خاوه‌ن یاریگا، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ له‌ تایمی یه‌كه‌م توانیان ئاستێكى باش پیشكه‌ش بكه‌ن و هه‌ردوو لا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ تایمی دووه‌م یاریزانانى هه‌ولێر توانیان باڵا ده‌ستى خۆیان له‌ یارییه‌كه‌ بسه‌پێینن و دوو گۆڵ له‌ رێگاى یاریزانان(هه‌لۆ فایه‌ق و جاسم محه‌مه‌د له‌ خوله‌كانى 53و87)تۆماریان كرد به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر توانى سێ گرنگ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى به‌ده‌ست بهێنێت و كۆى خاله‌كانى بۆ 38خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ هاته‌ پله‌ى هه‌شته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان.

Top