گاڵته‌كردن به چاره‌نووسی قه‌واره‌ی دیموكراسی، پێشمه‌رگه وشه‌هیدان هێڵی سووره
ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه هه‌روا به ئاسانی نه‌هاتۆته‌دی تا یاری به چاره‌نووسی بكرێت ، پارتی دیموكراتی كوردستان له خه‌بات و به‌رخودانی دوێنی وئه‌مڕۆشیدا هه‌رگیز ڕێطه‌ی نه‌داوه و نادات هیچ كه‌س ولانێك سازش له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان بكات و مێژووی دوێنی و ئێستاش گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌یه ، هه‌ر له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووله‌وه تا شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان وه‌ك چیاییه‌كی پۆڵایین ئه‌رك و به‌رپرسیارۆیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی هه‌ڵگرتووه و هه‌رگیز پشتی له ئه‌ركه‌كانی نه‌كردووه و هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه ڕه‌شماڵێك بێت بۆ كوردایه‌تیی نه‌ك حیزبایه‌تی له هه‌مانكاتیشدا هەمیشە وەک چەتری کۆکەرەوەی گشت لایەنە بەرهەڵستکارەکانی عیراق و کوردستان رەفتاری کوردانەی دەنواند.
پارتی له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو و له ئێستاشدا له پێناو ئازادی و دیموكراسی هه‌وڵ و تێكۆشانی گه‌وره‌ی داوه ، به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ئینجا هێزه ئازادیخوازونیشتمانپه‌وه‌ره‌كان و ئۆپۆزسیۆن دژ به ڕژێمی به‌عس چ هاوكاری ماددی یانیش سه‌ربازی له گشت روویه‌كه‌وه ، به‌تایبه‌ت له پێناو ئازادی عێراق له دیكتاتۆرییه‌ت و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕژێمی دیكتاتۆری رووخا‌و و بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی فیدراڵی و دیموكراسی و خاوه‌ن ده‌ستووری كه هه‌موویان له سایه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه پێش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا بوونی هه‌بووه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له بوونی ماف و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد بكات و له‌ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌ته‌كانی عێراق زۆر هه‌وڵیان دا جارێكی تر هاوشێوه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشووتر به ڕێگه و تاكتیكی جیاواز گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی ژێڕ ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵاینی ئه‌م گه‌له خۆڕاگره وبوونی سه‌ركردایه‌تیی ژیرانه خه‌ونی ناحه‌زانی پووچه‌ڵكرده‌وه.
پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م و پێشه‌نگ به‌كرده‌وه و دڵسۆزانه و به‌رپرسیارانه ، له ماوه‌ی سێ دیه‌ی رابردوو یه‌كه‌م هه‌نگاویی به‌ره‌و دیموكراسی و هەنگاوەکان بەرەو فرەیی حزبی لەپێشڕەویدا بوون، لەسایەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان، لایەنەکان لەپێشبڕکێ دا بوون بۆ سەرکەوتن و گرتنە دەستی دەسەڵات . کە ئەمجارەش پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تی بارزانی هاندەر و پشتیوان و خاوەن پڕۆژەی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بوو، بڕوای تەواوی بە فرەحزبی هەبوو کە لەسایەیدا گه‌لی کورد له مافی ئۆتۆنۆمییه‌وه گه‌یشته قۆناغی فیداڵیی و ئێستای كوردستانی به‌هێز.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ئه‌وه‌یه ، یه‌كێتیی له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو زۆر به باج و قوربانیدانی پارتی له پێناو به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌خشیووه و هه‌ڵقۆستۆته‌وه بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی ، ئه‌وه‌ش تا به ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ته‌بایی و زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی داناوه ، جگه له‌وه‌ی ئه‌و حیزبه به‌هۆی كێشه وململانێیه ناوخۆییه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی یاری بە عەقڵیەتی کورد و لایەنەکان دەکات و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکات، به زێهینه‌تی تاكڕه‌ویی خۆسه‌پاندن كه دیاره له كوێیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گڕتووه مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌یهه‌وێت سیمای جواتی كوردستان له‌گه‌ڵ و چەند حزبێک وه‌ك كڵكی لە کوردستان دروست کردووە، کە لە ژێر فەرمانی خۆیدان و بە ئیمکانیاتی ماددی ئەو حزبە بەڕێوەدەچن ، زیان به دۆزی ره‌وا و شوناسی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه بگه‌ێنن ..
یه‌كێتی له ڕێگه‌ی چه‌واشه‌كاری و‌دروشمی گه‌وره و بریقه‌دار و بێكردار و هاندانی هه‌ستی ساخته ، هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی كاروانی پڕشانازی و خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه و نموونه‌ی هه‌ره دیاروبه‌رچاویش بازرگانی نایاسایی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بواره‌كانی ، بردنی سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی گشت و ته‌خشا و په‌خشانكردنی پاره‌ی ئه‌م گه‌له سته‌ملێكراوه .
هه‌روه‌ها یه‌كێتی كاری له سه‌ر له‌ت له‌ت كردن و ناوچه‌گه‌ڕێتی و دووبه‌ره‌كیی نانه‌وه و لێكترازانی نیشتمانی په‌یره‌و ده‌كات ، خه‌ونی راده‌ستكردنی نیوه‌كه‌ی تری خاكی كوردستان ده‌بینن له پێناو زیانگه‌یاند به داهاتوویی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌و دەیانەوێت رق ئه‌ستووری خۆیان و ئاغاكانیان بە دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان بڕێژن له رێگه‌ی مووچه‌بڕكردنیان و پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمه‌تگوزارییان ، بەڵام پێویستە لەو راستییە تێبگەن کە مەرامەکانیان سەر ناگرن و دەبن بەبڵقی سەرئاو، چونکە مەحاڵە ئاواتەکانیان بێتەدی بە هەیمەنەی تەواو بەسەر کوردستاندا، چونکە رۆژ به رۆژ خەڵکی هەرێمی كوردستان ، لە سیاسەتە چەوتەکانی پارتی تێگەیشتوون و پێی رازی نیین، بۆیە هەرگیز هاووڵاتیانی هەرێم ناتوانن حوکمڕانی مافیایی و تاكڕه‌ویی و كۆیڵه‌یی ئەوان قبوڵ بکەن.
جگه له‌و هه‌موو كێشه كه‌له‌كه‌بووانه‌ی كه یه‌كێتیی له‌ماوه‌ی رابردوو و ئێستادا بۆ نه‌ته‌وه ونیشتمان دروستكردووه و بەشێک لە ئەوانیشی لەڕێگە راستەکە لاداوە و وابەستەی خۆی کردوون، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووه و نه‌وه‌ێ نوێی ، مه‌رامی سه‌ره‌كییان له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی كوردستان زیانگه‌یانده به ناوبانگ و شوناس هه‌رێمی كوردستان ، ئێستا پارتی به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگه له‌و هه‌وڵانه بگرێت كه مه‌رام تێیدا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بۆ خاڵی سفر و له باربردنی ده‌ستكه‌وت و مافه‌ره‌واكانه ، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه له هه‌موو كات زیاتر كوردوكوردستان پێوستی به ته‌بایی و یه‌كده‌نگی نیشتمانییه كه بارزانی له پێناویدا خه‌بات و تێكۆشانی زۆری كردووه ، كه گاڵته‌كردن به چاره‌نووسی قه‌واره‌ی دیموكراسی كوردستان ،شه‌هیدان وپێشمه‌رگه هێڵی سووره ..