زاخۆ و سه‌ركه‌وتن ئاشت بوونه‌وه‌

زاخۆ و سه‌ركه‌وتن ئاشت بوونه‌وه‌

له‌ خولى نایابی عێراقی
زاخۆ و سه‌ركه‌وتن ئاشت بوونه‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له‌ هه‌فته‌ى 30ى خوله‌كه‌ یانه‌ى زاخۆ له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى دواى شه‌ش هه‌فته‌ له‌ چاوه‌ڕوانى توینان یه‌كێك له‌ یارییه‌ قورسه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یان به‌ سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێبهێنن، له‌م یارییه‌شدا زاخۆییه‌كان میواندارى یانه‌ى كاره‌باى چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانى عێراقیان كردوو سه‌ركه‌وتنێكی گرنگیان به‌ سه‌ر تیپى میوان به‌ده‌ست هێنا توانیان به‌ سه‌ركردایه‌تى نزارمه‌حروسی ڕاهێنه‌ر یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و سێ خاڵى گرنگ بكه‌نه‌ دیارى هانده‌رانى یانه‌كه‌یان یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى(2-0)گۆڵ بڕاوه‌ بوون، گۆڵه‌كان(فه‌رحان شوكر و سیپان شێرزاد)تۆماریان كرد.

Top