ئەڤاتار كیت و كامیرۆنی بە یەك گەیاندەوە

ئەڤاتار كیت و كامیرۆنی بە یەك گەیاندەوە

ئەستێرەی سینەمایی كەیت وینسلێت لە نوێترین ڕۆڵی خۆیدا دووبارە گەڕایەوە، بەڵام جیاوازتر لە ڕۆڵی لە فیلمی تایتانیك، بەڵكو ئەم جارە لە فیلمی ئەڤاتاردا، بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو خانمە ئەكتەرە تەمەن 46 ساڵە لەكاتی وێنەگرتنی فیلمی تایتانیك لە ساڵی ١٩٩٧ مانگێكی لە ئاودا بەسەر برد و بەهۆیەوە نەخۆش كەوت و ماوەیەكی زۆریش لە ماڵەوە كەوت، بە جۆرێك كەسە نزیكەكانی ڕایانگەیاند ئەستەمە جارێكی دیكە كێت ڕۆڵێك ببینێت كە ئاوی تێدا بێت.
بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی ئەستێرەكە لە ڕۆڵی نوێی خۆیدا لە درێژەی فیلمی داستانی ئاڤاتار كۆڵ بدات، ئەو ئەكتەرە خاوەن خەڵاتی ئۆسكارە و ڕۆڵی ڕۆناڵ دەگێڕێت، كە لە ژێر ئاودا پەیوەندییەكی نزیكی بە ناڤییەوە هەیە.

ئەڤاتار كیت و كامیرۆنی بە یەك گەیاندەوە

لەلایەكی دیكەوە هەر سەبارەت بە ئەڤاتار جەیمس كامیرۆن ئاشكرای كردووە كە فیلمی «Avatar 3»ی بە ڕێژەی 95% تەواو بووە و نوێكارییەكانی سەبارەت بە زنجیرەكە پێشكەش كردووە لەكاتی گفتوگۆیەكی ڤیدیۆیی لەگەڵ ئارنۆڵد شوارزنەگەر ‌حاكمی پێشووی كالیفۆرنیا، كە ڕۆڵی سەرەكی لە فیلمی «The Terminator»ی كامیرۆندا گێڕاوە.
كۆمپانیای دیزنی لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو كە زنجیرە فیلمی ئاڤاتاری بۆ ماوەی ساڵێك دواخستووە، واتە بڵاوكردنەوەی فیلمی “Avatar 2” لە 16ی كانوونی دووەمی 2022، “Avatar 3” لە 20ی كانوونی دووەمی 2024 دانرابوو، فیلمی “Avatar 4” دەبێت لە ١٨ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ نمایش بكرێت، و “ئاڤاتاری ٥” لە ٢٢ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٨.

Top