بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە بوومەلەرزەیەکی سەخت کرد کە لە ئەفغانستان ڕوویدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەنگی ئەفغانستان، بوومەلەرزەیەکی بەهێز کابول و پارێزگاکانی دراوسێی هەژاند.

بەگوێرەی داتابەیسی نێودەوڵەتی بومەلەرزەزانی، توندی ئەم بوومەلەرزەیە 5.3 پلە بووە و ناوەندەکەی بە دووری 40 کیلۆمەتر لە باشووری شاری جەرمی پارێزگای بەدەخشان لە قوڵایی 139 کیلۆمەتر لە ڕووی زەویەوە تۆمار کراوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە دەوروبەری کاتژمێر ١٤:٢١ بە کاتی کابول ڕوویدا. هەروەها بوومەلەرزەكە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پاکستانیش هەستی پێکرا.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top