ئوسترالیا جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات
بە وتەی "مارک بتلەر"، بڕیارە ئوسترالیا یەکەم وڵاتی جیهان بێت کە جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە بکات.
وەزیری تەندروستی ئوسترالیا ڕایگەیاندووە: ئەم وڵاتە هاوردەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات کە بۆ دەرمانخانەكان دابین نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆسترالیا ڕێگە نادات ئەو دەستکەوتانەی لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی جگەرە بەدەستیهێناوە پێچەوانە بکرێتەوە بەهۆی ئەم مەترسییە نوێیە بۆ سەر تەندروستی گشتی.
گوڵان: سەردار خەلیل