پێنووسێكی زیرەك لەسەر كاغەزیش دەنووسێت

پێنووسێكی زیرەك لەسەر كاغەزیش دەنووسێت

 لە پێشانگای ساڵانەی CESدا، زۆر ئامێری ناوازە و پڕ سوود نمایش كران، یەكێك لەو ئامێرانە پێنووسی زیرەكی MSI Pen 2ی لاپتۆپی ستایلوس بوو. ئەم پێنووسە جگە لەوەی شاشەیەكی بچووكی هەیە بۆ نیشاندان و زیاتر تایبەت بە لاپتۆپە، بەڵام لەسەر كاغەزێكی ئاسایشی دەنووسێت و دەبێتە قەڵەمێكی ئاسایی. هەركاتێك چارژ دەكرێتەوە هەتا 32 كاتژمێر دەكرێت سوودی لێوەربگیرێت. كێشی قەڵەمەكە 14.5 گرامە. نووكەكەی لە جۆری گرافیتیە، دەتوانێت لەسەر شاشە و كاغەز بنووسێت. ئەوە زۆر ناوازەیە و وەك رازێك ماوەتەوە چۆن دەبێت قەڵەمێكی نووك تیژ لەسەر شاشە بنووسێت و كێشە بۆ شاشە دروست نەكات.

Top