تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم کۆتایی ساڵ دەستی پێکرد

تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم کۆتایی ساڵ دەستی پێکرد

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٩-٤-٢٠٢٣ , مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری , یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و هەریەک لە بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبەری تەکنیکی و ئەزموونەکان , رەوشی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی کۆتایی ساڵ , جگە لە قوناغی ١٢ی ئامادەیی بەسەر کرایەوە . بەرێوەبەری گشتی پەروەردە لەنزیکەوە لە گرفت و کێشەکانی بەردەم پرۆسەکەی کولیەوە، وە خولقاندنی کەشێکی لەبار بۆ قوتابیانی خۆشەویست
جێی ئاماژەیە, هەموو قۆناغەکان جگە لە قۆناغی ١٢ هەروەها (٣٨٢٧٠) قوتابی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە (٦٥٩) هۆڵ لەپارێزگای هەولێر بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن بۆئەوەی بتوانن نمرەی بەرز بەدەست بهێنن.

Top