هێرش بۆ سەر کەشتییەک لە کەناراوەکانی یەمەن
![هێرش بۆ سەر کەشتییەک لە کەناراوەکانی یەمەن](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230429083641_original_10.jpg )
ناوەندی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند: کە لە کەناراوەکانی یەمەن هێرش کراوەتە سەر کەشتییەک.
لە بەیاننامەیەکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: كە ڕاپۆرتیان پێگەیشتووە سەبارەت بە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کەشتییەک لە نزیک بەندەری نیشتون لە باشووری یەمەن.
لەسەر بنەمای ئەمەش سێ بەلەم کە هەریەکەیان ٣ یان ٤ سەرنشینی تێدابوو، ئەنجامدەری ئەم تەقەکردنەن.
لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاری زیاتر باس نەکراوە.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی یەمەن، حوسییەکان، یان هاوپەیمانیی عەرەبی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل