لافاو لە ١١ گوندی خوراسان ڕوویدا

لافاو لە ١١ گوندی خوراسان ڕوویدا

 

 

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری خوراسانی باکوور لە وڵاتی ئێران ، ڕزگارکردنی 36 کەسی لە لافاوەکەی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

ئەبولفەزل محبان بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری خوراسانی باکوور گوتی: لە پارێزگای خوراسانی باکوور، لافاوەکە ١١ گوندی لە شارەکانی بجنورد، شیروان و ئاشخانێ گرتووەتەوە.  

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: كە ١٨ تیمی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەی ڕووداوەکە كراون و فریاگوزاری پێشکەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 36 کەس كەلەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیریان خواردبوو رزگار كراون و گواستراونەتەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان.

Top