دەرهێنەر مارتن سكورسیزی فیلمێكی نوێی سینەمایی بڵاودەكاتەوە

دەرهێنەر مارتن سكورسیزی فیلمێكی نوێی سینەمایی بڵاودەكاتەوە

دوای فیلمی سینەمایی (ئایرش مان) كە ساڵی 2019 بڵاوكرایەوە,دیسانەوە مارتن سكورسیزی كارێكی نوێی سینەمایی لەگەڵ (رۆبێرت دی نیرۆ) ئەنجام دەدات بەڵام ئەمجارەیان لیۆناردۆ دیكاپریۆ تێیدا هاوبەشە .

(apple tv) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی نوێی(لیۆناردۆ دیكاپریۆ)ی ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود بڵاوكردەوە كە ئەم وێنانە لەكاتی وێنەگرتنی نوێترین فیلمی بەناوی(Killers of the Flower Moon)تۆمار كراون و بڕیارە ئەم فیلمە لە 76مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (كان) بۆ فیلم و سینەما نمایش بكرێت .

دەرهێنەر مارتن سكورسیزی فیلمێكی نوێی سینەمایی بڵاودەكاتەوە

چیرۆكی ئەم فیلمە سینەماییە لە كتێبێك وەرگیراوە كە هەمان ناونیشانی هەیەو لەلایەن نووسەر و ڕاگەیەندكار (دەیڤد گران)ساڵی 2017 نووسراوەتەوە,ئەم كتێبە چیرۆكێكی ڕاستەقینەی ساڵی 1921 دەگێڕێتەوە كە تاوان و وێرانكارییەكی زۆر لە ناوچەیەكی هیندییە سوورەكان لە ویلایەتی ئۆكلاهۆما ڕوویدا,(مارتن سكورسیزی) ئەستێرەی جیهانی كاری دەرهێنانی فیلمەكەی ئەنجامداوەو هەریەك لە ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود رۆبێرت دی نیرۆ و لیۆناردۆ دیكاپریۆ و جۆن لیسگۆ و لیلی گلادستۆن و بریندان فریزەر و تانتو گاردینال و جێسی پلێمنس و ژمارەیەك ئەكتەری دیاری سینەمایی تێیدا بەشدارن .

دەرهێنەر مارتن سكورسیزی فیلمێكی نوێی سینەمایی بڵاودەكاتەوە

ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە ڕووداوی تاوانی كوشتن دەكات كە لە ئەنجامی دەستبەسەر داگرتنی زەوییەكی كشتوكاڵی كە دەوڵەمەندە بە نەوت كوشتارییەكی زۆر درووست دەبێت و زیانێكی گەورە بە هۆزێكی هیندییە سوورەكان دەكەوێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top