زیاتر لە حەفدە هەزار یەمەنی لە سودان گیریان خواردووە

زیاتر لە حەفدە هەزار یەمەنی لە سودان گیریان خواردووە

 

 

معمر ئەلعەریانی وەزیری  ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و گەشتوگوزاری یەمەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: کە زیاتر لە ١٧ هەزار هاووڵاتی یەمەن لە ململانێکانی ئەم دواییەی سودان گیریان خواردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، كە لەو ژمارەیەدا تەنها 239 هاووڵاتی یەمەن گواستراونەتەوە بۆ شاری جددە لە سعودیە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 900 هاووڵاتی دیکەمان لە خەرتوم دەگوازرێنەوە.

پێویستە بگوترێ، بەرەبەیانی ١٥ی نیسان، شەڕی چەکداری لە خەرتومی پایتەختی سودان و لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە نێوان سوپا و هێزە پشتیوانییە خێراکان دەستیپێکرد و بۆ ناوچەکانی دیکەش تەشەنەی کرد، دواتریش هاووڵاتیانی بیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەستیان کرد بە جێهێشتنی سودان.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی سودان، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەدا 512 کەس کوژراون و 4 هەزار و 193 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

گوڵان:سەردار خەلیل

Top