بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچوی پاسێك و بارهەڵگرێک لە ویلایەتی پەنجابی پاکستان، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ١٩ی دیکەش برینداربوون.

میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان بڵاویان کردەوە کە دوێنێ (چوارشەممە) دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاسی نەفەرهەڵگرلە ویلایەتی پەنجابی ئەم وڵاتە لەگەڵ بارهەڵگرێک خۆیان پێكدا کێشا، بەلانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێڵەكە ، کەپسۆڵێکی غاز لەناو پاسەكەدا تەقیوەتەوە و بووەتەهۆی ئاگر كەوتنەوە.

دەسەڵاتدارانی خۆجێی دەڵێن، حەوت قوربانیی ئەم ڕووداوە بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

تا ئێستا وردەکاری زیاتری ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top