سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس و 4Bridges(بۆلیڤاردی هەولێر) هاوبەشییەکی نوێیان راگەیاند
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دواییانەدا واژۆکردنی ڕێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای 4Bridges ڕاگەیاند کە تایبەتە بە دیزاینی ئەندازیاری و بیناسازی و خانووبەرە، کە خاوەنی پڕۆژەی گرانبەهای (هەولێر بۆلیڤارد)ە، لەگەڵ دابینکردنی بیناکانی بۆلیڤارد بە نوێترین بەرهەمی ناوماڵە زیرەکەکانی سامسۆنگ، وەک سیستەمی ساردکەرەوەی ناوماڵ و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ و ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە و چەندین ئامێری دیکەی گونجاوی سامسۆنگ لەگەڵSmartThings .
پرۆژەی بۆلیڤاردی هەولێر لەسەر ڕووبەری 53 هەزار مەتر چوارگۆشە لە دڵی شاری هەولێر دروست دەکرێت کە 1620 شوقەی گرانبەها و چەندین شوێنی بازرگانی و شوێنی بازاڕکردن و تاوەری نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، جگە لەوەش زیاتر لە 60%ی ڕووبەری پڕۆژەکە لە هەوای کراوەدا دەبێت و بە شوێنی سەوزایی دەورە دراوە.
ئەم هاوبەشییە نوێیە لەگەڵ کۆمپانیای 4Bridges بۆ پشتگیریکردنی ڕێبازی هەردوو کۆمپانیاکە دێت، کە بریتییە لە بەهێزکردنی هاوبەشی نێوانیان لە ڕێگەی پڕۆژەکانی ئێستاوە، و زۆرێک لە پڕۆژەکانی داهاتوو.
لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا کە لە سەنتەری فرۆشتنی 4Bridges لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیون دۆنگ هندریک لی و ڕاوێژکاری یەکەم بەڕێز سالم سەرۆکی دەستەی کارگێڕی 4Bridges و چەندین کەسایەتی لە هەردوو کۆمپانیاکە ئامادەبوون . بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیون دۆنگ هندریک لی و بەڕێز هەڤاڵ ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای 4 Bridges ڕێککەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیاکەیان واژۆ کرد.