نازدار جزیری بە ڤیدیۆ كلیپێكی نوێ دەركەوتەوە
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نازدار جزیری) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
نازدار جزیری لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(نابێ ئازیزم نابێ) بڵاوكردەوە كە ئەم گۆرانییە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ تۆماركراوەو تێكست و مێلۆدییەكەی فۆلكلۆرە .
هەروەها (سیامەك فەقیزادە) لەگەڵ ئامادەكردنی موزیكی گۆرانییەكە كاری و دابەشكردنی ئەنجامداوەو (ڕەیان شیلازی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە كردووە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی