پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی (29)یەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی (29)یەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

 

به‌ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان / سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان..
به‌بۆنه‌ی (29)یەمین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراسته‌ی ئێوەی بەڕێز و خوێنه‌رانی گۆڤارەکەتان دەکەین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

گۆڤاری گوڵان 29 ساڵە لە بواری ڕۆژنامەگەری کوردیدا ڕۆڵکی بەرچاووی هەوبووە و به‌ ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و بەرپرسیاریەتییەوە خزمه‌تێكی زۆری رۆژنامه‌گه‌ری کوردی كردووه‌ و له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا رۆڵی دیاری و کارا و کاریگەری هه‌بووه، ئومێد دەکەین وەک هەمیشە پیشەییانە و بەرپرسیارانە، بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاست و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و خزمەتکردنی زیاتری زمان و کولتووری کوردی.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزە 29 ساڵەی دەرچووی گۆڤاری گوڵان، هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023

Top