بەهۆی لافاو لە نەیجیریا؛ 28 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە ویلایەتی باوچی لە نەیجیریا ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نیشتمانییەکان، ئەو باران بارینە بەخوڕەی کە چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە گوندەکانی قەزای گاماوا لە ویلایەتی باوچی.
لەم لافاوەدا ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت.
هەفتەی ڕابردوو لە ویلایەتی جیگاوا لە نەیجیریا کە دەکەوێتە ناوچەی کەشوهەوای گەرمە، ٣٠ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی ئاو و ئاوەڕۆ هۆشداری دابوو لە بارینی بەخوڕ و لافاو لە هەندێک ناوچەی وڵات.
گوڵان: سەردار خەلیل