په‌یامی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵیادی گۆڤاری گوڵان: بەردەواميتان لە دەرچوواندنی گۆڤاره سه‌نگينه‌كه‌تان و زیندووهێشتنەوە و درێژەپێدانی مێژووی پڕشنگداری دەزگای گوڵان. ئه‌رك و ماندووبوونتان جێی ستایش و پێزانینە
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 29 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی گوڵاندان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌نووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ته‌واوی كارمه‌ندانی گوڵان كردووه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان
به‌بۆنه‌ی (٢٩)ه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان ـه‌وه، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.
ده‌ستخۆشيتان لێده‌كه‌م بۆ بەردەواميتان لە دەرچوواندنی گۆڤاره سه‌نگينه‌كه‌تان و زیندووهێشتنەوە و درێژەپێدانی مێژووی پڕشنگداری دەزگای گوڵان. ئه‌رك و ماندووبوونتان جێی ستایش و پێزانینە.
دامەزراندنی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی گوڵان بۆ ڕۆژگاری خۆی، وەرچەرخانێکی گرنگ و نوێی ناو مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردستان بوو. سەکۆیەکی کراوه‌يى و ئازادی، گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و دەستکەوت و شانازییەکی گەورەی ناو کایەی ڕاگەیاندنی کوردستان بوو.
ئومێدەوارم گوڵان پیشەیی و بەرپرسیارانە، وەک سەکۆی داکۆکیکردن لە بەهاکانی ئازادی و ئاشتی و ئه‌ركى سه‌ركه‌وتووى ڕۆژنامه‌گه‌رى به باس و لێكۆڵينه‌وه و نووسينه به‌پێزه‌كانى، هه‌ر به بڕشت و بەردەوام بێت.
نێچیرڤان بارزانی
٢٢ی نیسانی 2023