زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە پاریس تۆمارکرا

زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە پاریس تۆمارکرا

 

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی لە گۆڤاری "  Lancet Planitri Health " بڵاوکراوەتەوە، پاریسی پایتەختی فەرەنسا بووەتە ئەو شارەی کە زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی بەساڵاچووانی تێدایە بەهۆی گەرمایەکی زۆرەوە لە ئەوروپا.

لە توێژینەوەکەدا کە لەم گۆڤارەدا ئەنجامدراوە، ڕێژەی مردن بەهۆی گەرمای زۆر یان سەرما لە ٨٥٤ شار لە ٣٠ وڵاتی ئەوروپی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٩ شیکراونەتەوە.

به پێی ئه م لێکۆڵینه وه یه، ساڵانە 203 هه زار و 620 که س له ئه وروپا به هۆی سه ڕما و 20 هه زار و 173 که س به هۆی گه ڕما گیانیان له ده ست ده ده ن.

لە کاتێکدا هەستیاری بەرامبەر بە کەشوهەوای گەرم لەگەڵ تەمەندا زیاد دەکات، پاریس بووە ئەو شارەی کە زۆرترین ڕێژەی مردن بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە ئەوروپادا هەیە.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند، لە ساڵی 2022 لە ئەوروپا لانیکەم 15 هەزار کەس بەهۆی گەرما گیانیان لەدەستداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top