فرۆشگا ئەلیکترۆنیەکانی ‎سامسۆنگ 30 وڵاتی جیهان دەگرێتەوە

فرۆشگا ئەلیکترۆنیەکانی ‎سامسۆنگ 30 وڵاتی جیهان دەگرێتەوە

دەرفەت بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان دەڕخسێنێت بۆ بازاڕکردن و دەستڕاگەیشتن بەو تایبەتمەندیانەوە کە لەگەڵ پێداویستییەکانیان دەگونجێت

کۆمپانیای سامسۆنگ کردنەوەی فرۆشگایەکی نوێی ئۆنلاینی بۆ کڕیارەکانی لە کۆمپانیاکان لە ئەڵمانیا ڕاگەیاند، بۆ گەیشتن بە 30 وڵاتی جیهان.
فرۆشگای ئەلیکترۆنی کۆمپانیاکان لەناو ماڵپەڕی Samsung.com دایە کە بەرهەم و چارەسەرەکان دابین دەکات، هەروەها سوودەکانی کڕین بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.
ئەم فرۆشگایانە بژاردەی جۆراوجۆری پارەدان بۆ کۆمپانیاکان وەردەگرن، وەک پارەدان بە قیست و بە وەسڵ. کڕیاران دەتوانن سوودمەند بن لە هەڵمەتی تایبەت بە کۆمپانیاکان، بۆ وەرگرتنی داشکاندن لە کۆی گشتی بڕی کڕین و پشتگیری تەکنیکی. و هەموو بۆ کڕیاران کراوەیە بۆ بازاڕکردن لە جۆرەها بەرهەمی سامسۆنگەوە، لە تەلەفزیۆن و شاسە و فێنککەرەوە و ساردکەرەوە، تا دەگاتە مۆبایل و کۆمپیوتەر و تابلێت.
سامسۆنگ یەکەمین فرۆشگای ئۆنلاینی بۆ یەکەمجار لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021 لە ئوسترالیا، فەرەنسا، تورکیا، بەریتانیا و ئەمریکا ڕاگەیاند. لەو کاتەوە خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە سەرانسەری ئەوروپا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوان بووە و لە ماوەی کەمتر لە ساڵ و نیوێکدا لە 30 وڵاتدا ئەنجامی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێناوە.
دانیال کانگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ بۆ کڕیار (D2C) ڕایگەیاند: "ئامانجە سەرەکییەکانی پلانی فراوانکردنی فرۆشگا ئەلیکترۆنیەکانی کۆمپانیاکان ئاسانکارییە بۆ کڕین و دابینکردنی شێوازی پارەدانی جۆراوجۆر بۆ ئەم پۆلەی کڕیاران. وە بەو پێیەی ئێمە دەرفەتی زۆر دەبینین بۆ گەشەکردنی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە نێوان کۆمپانیاکان لە ئاستی جیهاندا، و سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە فراوانکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی، بۆ پێشکەشکردنی چەندین سوودی پراکتیکی، و پشتگیریکردنی کڕیارەکانمان لە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان.”
بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، تێکڕای ژمارەی ئەندامانی تازە تۆمارکراو لە جیهاندا بە ڕێژەی 100% زیادی کردووە و گەشەی فرۆشتن لە دوکانە ئەلیکترۆنیەکانی کۆمپانیاکان تا مانگی شوبات دوو هێندە زیادی کردووە. بە پشتبەستن بەم دەستکەوتانە، سامسۆنگ پلانی هەیە جێدەستی لە فرۆشتنی ئەلیکترۆنی کۆمپانیاکانی فراوانتر بکات بۆ زیادکردنی سوود و خزمەتگوزارییەکان کە بە تایبەتی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان دەکەنە ئامانج.

Top