سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە "شێرانە" ئامادەکاری دەکات بۆ هاوینی 2023

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەشوهەوای گەرم و وەک ئامادەکارییەک بۆ هاوینی 2023، فێنککەرەوەی “شێرانە”ی لە بازاڕەکانی عێراق ڕاگەیاند.

دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە لە دڵسۆزی سامسۆنگەوە بوو بۆ دابینکردنی باشترین بەرهەم و نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کڕیارەکانی، ئەمە جگە لە گرنگیدانی زۆری بە بازاڕی عێراقی. بۆیە سامسۆنگ جەختی کردەوە لەسەر دابینکردنی کۆمەڵێک فێنککەرەوەی "شێرانە" لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەشوهەوای گەرمی هاوین.

فێنککەرەوەی شێرانە بەشێوەیەکی تایبەت بۆ خەڵکی عێراق دروستکراوە، بەو پێیەی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و توانای پێشکەوتووی تێدایە کە شانازی تەکنەلۆژیای کۆریە پێشکەش بە خەڵکی عێراق دەکرێت. فێنککەرەوەی شێرانە بە شێوەیەکی تایبەت دروستکراوە کە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت بەهۆی ئەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتووانەی کە تیایدا بەکار‌هاتووە؛ ئەم ئامێرە بە شێوەیەک دروستکراوە کە بە ئاسانی ڕووبەڕووی گەرمای هاوین ببێتەوە، چونکە بەردەوام دەبێت لە کارکردنی کارا تەنانەت لە پلەی گەرمی بەرزدا، ئەمەش بەهۆی قەبارەی یەکەی دەرەوە کە بە ڕێژەی 33% گەورەترە لە مۆدێلەکانی تر، ئەمەش بەکارهێنانی کارەبا کەمدەکاتەوە.

کۆمپرێسەری فێنککەرەوەی شێرانە (T3) گرەنتی 5 ساڵەی لەگەڵدایە، و چڕکەرەوەی DuraFin+ بە مادەیەکی دژە ژەنگ دیزاین کراوە بۆ پاراستنی چڕکەرەوەکە لە ژەنگ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی کارایی نموونەیی بۆ ئاڵوگۆڕکەری گەرمی. بەرگری ژەنگی ئەم فێنککەرەوەیە بە بەکارهێنانی سپرای خوێی (SST) سەلمێنراوە بۆ ماوەی 480 کاتژمێر.

هەروەها دۆخی خەوی بێدەنگ بە شێوەیەکی خۆکاری پلەی گەرمی بۆ فێنککەرەوەی شێرانە کۆنتڕۆڵ دەکات و ڕێکدەخات بۆ ئەوەی لە هەموو قۆناغێکی خەوتندا بارودۆخێکی نموونەیی دابین بکات. هەروەها فێنککەرەوەی شێرانە هەوای پاکتر دابین دەکات بەهۆی فلتەری HD ی کارایی بەرز، چونکە ئەم فلتەرە کاردەکات بۆ گرتنی تۆز و خۆڵ و ماددە هەستیارەکان کە لە هەوادا هەن.

فێنککەرەوەەری شێرانە، بەهۆی هێزی ساردبوونەوەی خێرا و هێزی هەوای بەهێزی، توانای ساردکردنەوەی تەواوی ژوورێکی هەیە بە شێوەیەکی کارا و خێرا، بەو پێیەی دۆخی ساردکردنەوەی خێرا بە زۆرترین خێرایی پانکە کاردەکات پێش ئەوەی ئارام بێتەوە، بەم شێوەیە؛ ژوورەکە خێراتر سارد دەکاتەوە بە بەراورد بە دۆخی ئاسایی.

جگە لەوەش فێنککەرەوەەری شێرانە فلتەری کارایی بەرزی لەگەڵدایە لەگەڵ تایبەتمەندییەکی نەهێشتنی شێداریی، کە یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی ساردکردنەوەی کارایی بەرز بە ئاسانی.

فێنککەرەوەری شێرانەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە سێ مۆدێل بەردەستە، توانای 2 تەن و 1.5 تەن و 1 تەن.

فێنککەرەوەەری شێرانە لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە سەرجەم خاڵەکانی فرۆشتنی سامسۆنگ لە عێراق بەردەستە، کە بریتین لە پێشانگە جۆراوجۆرەکانی و پێشانگای بریکارە فەرمییەکانی و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکانی.

Top