تەبلێتێكی مەزن ركابەری ئایپاد پرۆ دەكات

تەبلێتێكی مەزن ركابەری ئایپاد پرۆ دەكات

  لە پێشانگای ساڵانەی CES2023دا، لینۆڤۆ تەبلێتێكی 14.5 ئینجی Tab Extremeی خستەڕوو كە رەنگە بتوانێت ركابەرێكی جیدی بێت بۆ تەبلێتی iPad Proی ئەپل.

تەبلێتی ناوبراو بە جۆرێك دیزاین كراوە كە دەكرێت وەك لاپتۆپێك سوودی لێوەربگیرێت، تەبلێتەكە یەكەی لێكدەرەوەی جۆری Dimensity 9000 لەسەرە، بەهۆیەوە دەكرێت چەندین ئاپی ئەندرۆید پێكەوە بكەیەوە.

لەو تەبلێتەكە بۆ ئەوەی وەك لاپتۆپێك سودی لێوەربگیرێت كیبۆردێكی تایبەتی لەگەڵدایە، لەگەڵ قەڵەمێكی لەمسی. تەبلێتە نوێیەكەی ئەندرۆید 13ی لەسەرە.

 

Top