جێنیفر ئەنیستۆن:جیهان پــێویستی بە نوکتەیە

جێنیفر ئەنیستۆن:جیهان پــێویستی بە نوکتەیە

چەند ڕۆژێك پێش ئەوەی فیلمی كۆمیدی «Murder Mystery 2» لەسەر سەكۆی نیتفلێكس بڵاو بكاتەوە، خانمە ئەكتەری ئەمریكی جێنیفر ئەنیستۆن ڕایگەیاند لە ئێستاداجیهان پێویستی بە نوكتە و قسەی خۆش هەیە، لەم فیلمەدا شان بەشانی ئادەم ساندلێر ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت، و ژمارەیەك ئەكتەر لە ڕەگەزنامە و نەتەوە جیاوازەكانی تێیدا بەشدارن.
ئەنیستۆن لە میانی گفتوگۆیەكی لە پانێڵی تایبەت بە پەخشكردنی فیلمەكە لە پاریس، سەبارەت بە فیلمەكە گوتی: «ئەكتەر و فیلمە كۆمیدییەكان پەرەیان سەندووە و فیلمەكان گۆڕاون، هەر بۆیە بابەتەكە تا ڕادەیەك ورد بووەتەوە و لەبەر ئەوەی لە ئێستادا كۆمیدیا بووەتە یەكێك لە پێداویستییەكان، دەبێ ئەكتەرەكان زۆر وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بكەن، ئەمەش شتەكان بۆ ئەكتەرەكان قورس دەكات.»
ئەنیستۆن هەروەها دەڵێت: «جیهان پێویستی بە نوكتە هەیە، نابێت شتەكان زۆر بە جددی وەربگرین، بەتایبەتی لە ئەمریكا».
فیلمی (Murder Mystery 2)، كە بەشی یەكەمی سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لەسەر سەكۆی نێتفلێكس كاتێك لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی بە نمایش كرد، باس لە پۆلیسێك دەكات كە یارمەتی چاوەڕواننەكراو لە هاوسەرەكەی وەردەگرێت بۆ چارەسەركردنی كەیسێك، ئەمە لەكاتێكدا كە كاری هاوسەرەكەی زۆر لە كاری پۆلیسییەوە دوورە و لە یەكێك لە ئارایشتگاكان كاردەكات.

جێنیفر ئەنیستۆن:جیهان پــێویستی بە نوکتەیە
Top