كەیسێكی زیرەكی ئایەرپود

كەیسێكی زیرەكی ئایەرپود

 لە پێشانگای CES2023دا كۆمپانیای JBL كەیسێكی زیرەكی ئایەرپود (airpod)ی خستەڕوو بە وتەی كۆمپانیای بەرهەمهێن، یەكەم كەیسكی شەحنكەرەوەی زیرەكی ئایەرپودە لە جیهاندا.

لەسەر كەیسەكە شاشەیەكی بچووكی 1.45 ئینجی لە جۆری LED هەیە و زۆربەی زانیارییەكان لەسەر شاشەكە دەردەكەون وەك: ئەو پەیامانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مۆبایلەكەت دێن. هەروەها كۆنترۆڵكردنی مۆسیقا و پەیوەندیەییەكان بۆ ئەوەی پێویستت بە مۆبایل نەبێت.

كەیسی زیرەكی Tour pro 2 جگە لەو تایبەتمەندییانەی ئاماژەمان پێكردن، تەكنەلۆژیای لابردنی دەنگە دەنگی زیادیشی هەیە. هەروەها دەكرێت پرۆفایلی دەنگی لەگەڵ ویستی بەكارهێنەرەكەی بگونجێنێ. ئەو كاتەی كە ئایەرپودەكان شەحن دەبنەوە تا هەشت كاتژمێر دەكرێت سوودیان لێوەربگیردرێت.

Top