داهاتووی تەلەفزیۆنەكان

داهاتووی تەلەفزیۆنەكان

  لەوكاتەوەی كە تیڤی بەرهەم هات، هەتا سەرەتای ساڵەكانی 2000 گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەسەر TVدا نەهات، بەڵام لەو ساتەوە بە دواوە، گۆڕانكاری زۆر بەسەر تیڤی هەم لە بواری نیشانداندا و هەم لە تایبەتمەندییەكانی دیكەدا هاتە گۆڕێ. تیڤیە زیرەكەكان ئێستا بە تەنیا تیڤی نین و بەڵكو زۆر ئامێرن لەیەك ئامێردا.

لە پیشانگای ساڵانەی CES2023دا، كۆمپانیای Displace تیڤیەكی بەرهەمهێنا كە وایەرلەیسە و پێویستی بەكارەبای راستەوخۆ نییە و بەڵكو شەحن دەبێتەوە و هەتا مانگێكی تەواویش شەحنی دانابەزێت.

قەوارەی تیڤی ئاماژە بۆ كراو 55 ئینجە. كوالیتی نیشاندان لەو تیڤیەدا K4ە. چوار باتری تایبەتی لەگەڵدایە كە شەحن دەبنەوە. لەپشتەوەی تیڤیەكەن و بە ئاسانی بۆ شەحنكردنەوە دەردەهێنرێن. پشتەوەی تیڤیەكە بە جۆرێكە كە بە ئاسانی بە بێ ستاند بە دیوارەوە دەنووسێت. كامێرایەك لە سەرەوەی تیڤیەكە هەیە. ریمۆتێكی تایبەتی لەگەڵدا نییە و بەڵكو بەهۆی پرۆگرامێكەوە جوڵەكانی پەنجەی بەكارهێنەر دەكات بە ریمۆت كۆنترۆڵ. هەروەها بەهۆی لەمسەوە كۆنترۆڵ دەكرێت جگە لەوەش بە دەنگی بەكارهێنەرەكەی كۆنترۆڵ دەبێت.

Top