سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان کرد.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن".

ئاماژەشی بەوەداوە: "لەم بۆنەیەدا، هيوادام كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت".

سەرۆکی حکوومەت لە کۆتایی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن".

Top