هاوکارییەکانی ژاپۆن بە بڕی ٧.٦ ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا

هاوکارییەکانی ژاپۆن بە بڕی ٧.٦ ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا

وه زاره تی ده ڕه وه ی ژاپۆن ڕایگه یاند: که بڕی 7.6 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکرانیا ده کات.

یۆشیماسا هایاشی، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی، دیمیترۆ کۆلبا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل، بەڵێنیدا کە ژاپۆن بڕی ٧.٦ ملیار دۆلار هاوکاری پێشکەش بە ئۆکرانیا بکات.  

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وڵاته که ی بەڵێنی داوە بڕی 7.6 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا دابین بکات کە بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە لە چەند کەرتی جیاجیادا زیانی بەرکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بانگهێشتی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گروپی ٧ کە بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری هێرۆشیما بەڕێوەدەچێت. هەروەها زێلێنسکی ئەم بانگهێشتنامەیەی قبوڵ کرد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top