دەسكی گەیمی ئەلكترۆنی

دەسكی  گەیمی ئەلكترۆنی

 

 

 

 

لە پێشانگای ساڵانەی CES2023دا كۆمپانیای Dell نەوەی دووەمی دەسكی گەیمی جۆری Nyx بە تایبەتمەندی نوێ، وەك پەنجەمۆر، تۆچ پەد و دوگمەی شیفت خستەڕوو.

ئەو جۆرە دەسكی گەیمە بە پەیوەندی كردن بە سێرڤێرێكی یاری لە هەموو شوێنێكی ماڵەوە دەكرێ گەمە بكرێت. بەهۆی ئەو دەسكی گەیمانە بەكارهێنەران دەتوانن لەسەر چەندین شاشەی جۆراوجۆر یاری بكەن. یان هاوكات خەریكی دوو یاری بن.

لە دەسكی گەیمەكەدا شوێنێكی پەنجە مۆر هەیە بەهۆی ئەوەوە دەكرێت خێرا دوایین یارییەكان بكەیەوە. ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەوانە گونجاوە كە بە شێوەی گرووپ یاری دەكەن. چەندین دوگمەی هەیە كە بەكارهێنەر بە ویستی خۆی دەستكاری دەكات. هەروەها دوگمەیەكی سكرۆلی هەیە كە دەكرێت وەك ماوس و تۆچ پاد سوودی لێوەربگیرێت.

Top