گرافیك بە پێنووسی زیرەكی ئەپل

گرافیك بە پێنووسی زیرەكی ئەپل

 جیهانی گرافیك و نەخشەسازی لەسەردەمی دیجیتالیدا هەم گرنگی زۆر پێدراوە و هەم ئاسانكاری زۆری تێدا پێكهاتووە، كێشەیەك كە بۆ نەخشەسازانی بواری گرافیك دێتە پێشەوە ئەوەیە كە رەنگەكان بەشێوەی سروشتی نین.

ئەپل بۆ چارەسەری ئەمە قەڵەمی زیرەكی جۆری Apple Pencil بەرهەم هێناوە. قەڵەمەكە دەتوانێت رەنگەكان لە جیهانی واقیعی وەربگرێ و پاشان بۆ ئایپادی بەڕێ بكات. بۆ نموونە پێویستە رەنگی گیا و دارو درەختێك وەك خۆی بێت، بەڵام ئەم رەنگانە لە كۆمپیوتەر یا ئایپاد و ئامێرەكانی دیكەدا سەداسەد وەك خۆی نایەتەوە، بەڵام بەهۆی قەڵەمی تایبەتی ئەپڵەوە بە ئاسانی دەكرێت رەنگەكە لە خودی سروشتەكە وەربگیرێت.

Top